ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 06-01-2025 / درێژەی دڕندایەتی رژیمی زایۆنی لە غەززە
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
١.
درێژەی دڕندایەتی رژیمی زایۆنی لە غەززە
لەئاکامی پەلاماری چەکدارانی زایۆنی بۆسەر کەمپی ئاوارەکانی بورەیج لە ناوەندی غەززە، دوو کەسی مەدەنی کە یەکێکیان منداڵ بوو، شەهیدکران. لە هێرشی سوپای زایۆنی بۆسەر ناوچەی ڕەفەح لەباشوری غەززەش لانیکەم سێ کەسی سیڤیل شەهید و ژمارێکی دیکەش برینداربوون. لەئاکامی پەلاماری درۆنیی سوپای داگیرکەری زایۆنی بۆسەر خان یونسیش دوو کەسی سیڤیل شەهید و ژمارێکی دیکەش بریندار بوون.
٢.
ڕفێندرانی هاووڵاتیانی سوری لە حومس
ڕفێندرانی هاووڵاتیانی سوری و گوێزرانەوەیان بۆ شوێنە نادیارەکان لەلایەن دەس وپێوەندییەکانی جۆلانی هەروا بەردەوامەو تائێستا ٩٠٠کەس لە شاری حومس لە ڕۆژاوای سوریا ڕفێندراون.
٣.
پەلەقاژەی سوپای زایۆنی بۆ چەسپاندنی داگیرکەریی لە سوریا
رژیمی داگیرکەری زایۆنی بە قیرتاوکردنی جاددەکانی نێوان١٣سەربازگەی خۆی کە لە ریفی دەمشق، قونەیتەرەو گردووپەڕی رۆژاوایی دەرعا دایمەزراندوون، بۆ چەسپاندنی داگیرکەرییەکەی لەباشوری سوریا هەوڵ دەدا.
٤.
دادگەییکرانی "سارکوزی" بەتۆمەتی وەرگرتنی پارە لە قەزافی
"نیکۆلا سارکوزی" سەرۆک کۆماری پێشووی فەڕانسە بەتۆمەتی وەرگرتنی بڕەپارەیەکی زۆر لە "موعەمەر قەزافی" دیکتاتۆری پێشووی لیبیا بەمەبەستی دابینکردنی دراڤیی ڕکابەرییە هەڵبژاردنەکانی لە ساڵی٢٠٠٧دا، لە دادگە دادگەیی دەکرێ. ئەو دادگەییکرانە ئەمڕۆ بەڕێوە دەچێ کە بە گەورەترین ڕیسوایی دراڤیی- سیاسی لە مێژووی تازەی فەڕانسەدا ئەژمار دەکرێ.
٥.
سەرۆک وەزیرانی کەنادا دەست لەکار دەکێشێتەوە
میدیا خۆجێیەکانی کەنادا ڕایانگەیاند، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە واز لە ڕێبەرایەتی پارتی دەسەڵاتدار دێنێ ودەست لەکاردەکێشێتەوە. ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەمڕۆ دووشەممە "جاستین ترۆدۆ" دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە ڕێبەریی پارتی لیبراڵی کەنادا ڕابگەیێنێ.