ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 07-01-2025 / شەهیدبوونی ٤ فەلەستینیی لە کەمپی بریج
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
01
شەهیدبوونی ٤ فەلەستینیی لە کەمپی بریج
لە ئەنجامی پەلاماری سوپای رژێمی زایۆنیی بۆسەر کەمپی بریج ٤ فەلەستینیی شەهید بوون و ژمارێکی دیکەش بریندارن
02
یەمەن پاپۆڕێکی ئەمریکای پێکا
وتەبێژی هێزەکانی یەمەن : پاپۆڕی فڕۆکەهەڵگریی " یوئێس ئێس هەری ترۆمەن" ی ئەمریکامان کردۆتە ئامانج
03
ناتانیاهۆ: تەوەرەی ئێران لەسەرجێی خۆیەتی
ناتانیاهۆ: چەن ساڵە ئێران لەڕێی هێزەکانی ناسراو بە خۆڕاگریی ،بوونەتە هەڕەشە لەسەرمان و ئێمەش بۆ رووداوەکانی داهاتوو ئامادەین
04
ترامپ: گیراوانی ئیسرائیلیی بەرنەدرێن جەهەندەم سازدەکەم
ترامپ لەبەر درێژبوونەوەی شەڕی غەزە خەوی لێ زڕاوە و هەڕەشە دەکات بێتوو گیراوانی ئیسرائیلیی بەرنەدرێن جەهەندەم سازدەکەم
05
نێچیرڤان بارزانی دەچێتە دیمەشق
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک دەچێتە دیمەشق و دانوستانی کورد و ئیدارەی نوێی سوریا ، تەوەری سەرەکیی سەردانەکەی دەبێت
06
هێرشی تورکیا بۆسەر کەسانی مەدەنیی
دوێنێ سوپای تورکیا بە درۆن هێرشی کردە سەر ماڵێک لە خوارووی بەنداوی تشرین
07
پاشەکشەی ئیسرائیل لە لوبنان بەردەوام دەبێت
نێردراوی تایبەتی ئەمریکا بۆ کارووباری لوبنان: پاشەکشەی سوپای ئیسرائیل لە باشوری لوبنان تا کاتی جێگیربوونی سوپای ئەو وڵاتە بەردەوام دەبێت و کشانەوەکەش تا هێڵی شینە