ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 07-01-2025 / نەتەوەیەکگرتووەکان لە رەقهەڵاتنی منداڵانی غەزە نیگەرانە
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
01
نەتەوەیەکگرتووەکان لە رەقهەڵاتنی منداڵانی غەزە نیگەرانە
وتەبێژی نەتەوەیەکگرتووەکان : لە رەقهەڵاتنی منداڵانی غەزە نیگەرانین و ئەم حەوتووە ٨ منداڵ رەق هەڵاتوون
02
حەماس: خاڵەناکۆکەکانی ئاگربەس چارەسەرکراون
نوێنەری حەماس لە لوبنان : سەرجەم خاڵەناکۆکەکانی تایبەت بە ئاگربەس لە دانیشتنی دۆحە چارەسەرکراون و ئێستا رژێمی زایۆنیی دەبێ ، واز لە بڕوبیانووی پڕوپووچ بێنێ
03
فڕۆکەخانەی دیمەشق کارەکانی دەسپێکردەوە
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق لەدوای مانگێک وەستانی چالاکییەکانیی ، کارەکانی خۆی دەسپێکردەوە
04
حاجی قاسم خۆی فیدای مرۆڤایەتیی کرد
فازل میرانی سەرۆکی مەکتەب سیاسی پارتیی : حاجی قاسمی سلێمانی عاشقی شەهادەت بوو و قەت بیری لە بەرژەوەندی شەخسیی نەدەکردەوە
05
دەسپێکرانی مانۆڕی سەنتەری نەتەنز
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکەم مەشقی سەربازیی ،بۆ بەرگری ئاسمانیی لە سەنتەری ناڤۆکی نەتەنز، بە فەرمانی بڕیارگەی بەرگری ئاسمانیی ئێران دەستیپێکرد
06
شاندی دەم پارتی سەردانی ئاکەپەی کرد
شاندێکی پارتی یەکسانی و دێمۆکڕاسی گەلان دوێنێ لەگەڵ نوێنەرانی پارتی داد و گەشەپێدان لە ئەنقەرە کۆبوونەوە
07
فرۆشگەی ئەپڵ لە لەندەن تاڵان کرا
تاقمێک مێرمنداڵ خۆیان کرد بە فرۆشگەی ئەپڵ لە باکوری لەندەن و لە ٢٤ چرکەدا ژومارێکی زۆر لە بەرهەمەکانی ئەپڵیان دزی