ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 08-01-2025 / جەختی سودانی و پزشکیان لەسەرپەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئێران وعێراق
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
جەختی سودانی و پزشکیان لەسەرپەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئێران وعێراق
دوکتور مەسعودی پزشکیان سەرۆک کوماری ئیسلامی ئێران و محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی خۆیان لە تاران جەختیان کرد لەسەر پتەوکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات و پرسەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
2
درێژەی جەنایەتەکانی ئەرتەشی تیرۆرلە غەززە
ڕژێمی زایۆنی لە ٤٦٠هەمین ڕۆژی شەڕی دژی کەرتی غەززە درێژەی بە پەلامار و کردەوەی دڕندانەی خۆی بەرامبەر بە دانیشتووانی ئەم ناوچەیە داوە و لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا ٢٥ فەلەستینی بۆ وێنە حەوت منداڵی خان یونس و جەبالیا ئەلبەلەدیان ، شەهید کردووە
3
بەم زووانە بەرپرسی مەکتەب سیاسی حەماس ڕادەگەیەنرێت
ئوسامە حەمدان، ئەندامی باڵای بزووتنەوەی حەماس جەختی لەوە کردەوە کە خۆڕاگری بە ئیرادەیەکی پتەوبەردەوامە و بەم نزیکانە بەرپرسی مەکتەب سیاسی حەماس ڕادەگەیەنرێت.
4
درێژەی تێکهەڵچوونەکان لە دەوروبەری "بەنداوی تشرین" لە سوریا
چاودێری مافی مروڤی سوریا بە جەختکردنەوە لەسەر بەردەوامی ململانێی نێوان هێزەکانی هەسەدە و گروپە چەکدارەکانی لایەنگری تورکیا لە دەوروبەری بەنداوی تشرین لە باکوری سوریا، ڕایگەیاند کە هێزەکانی هەسەدە لە چەند بەرەیەکدا زیانێکی زۆریان بە گروپە چەکدارەکانی لایەنگری تورکیا گەیاندووە
5
پێدانی مووچە بە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان
عومەر گۆڵپی، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، بە ئاماژەدان بە ناردنی زیاتر لە 10 ترلیۆن دینار لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2024، ڕایدەگەیەنێت، هەولێر بە پشتبەستن بە داهاتی ناوخۆ دەتوانێت مووچەی 12 مانگی فەرمانبەرانیی خۆی بدات.
6
هێرشی سوپای عێراق بۆ سەربنکەکانی داعش
سوپای ئێراق ڕایگەیاند کە بنکەی تیرۆریستانی داعشی لە ناوچەی حەمرین لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە کردە ئامانج و ١١ تونێلی نهێنی ئەو تیرۆریستانەیان تێکشکاند.