کانونی دوھەم 08, 2025 13:31 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

1-

ڕێبەری مەزنی شۆڕش: ئەمریکییەکان لەبارەی ئێرانەوە هەڵە دەکەن

ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ لە دیدارێکدا لەگەڵ هەزاران کەس لە خەڵکی قوم جەختی لەوە کردەوە: ئەمریکییەکان لە چەند دەیەی ڕابردوودا سەبارەت بە ئێران تووشی هەڵە هاتوون 

2-

ئێران و عێراق نیگەرانیی هاوبەشیان هەیە سەبارەت بە سوریا

مەسعودی پزشکیان لە پرێس کونفڕانسێکی هاوبەشدا لەگەڵ محەممەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، وێڕای  جەخت کردن لەسەر پەرەپێدانی هاوکارییەکانی ئێران و عێراق وتی: تاران و بەغدا و نیگەرانیی هاوبەشیان هەیە

3-

زیادبوونی شەھیدانی فەلەستینی لە غەززە

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ئەمڕۆلە غەززە ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥١ فەلەستینی دیکە شەهید بوون و ژمارەی شەهیدانی غەززە گەیشتووتە ٤٥ هەزار و ٩٣٦ کەس.

4-

بێتوانایی ئەمریکا لە دامەزراندنی ئاگربڕ گاڵتەجاڕانەیە

ڕیاز مەنسور، نوێنەری فەلەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بێتوانایی ئەمریکا لە دۆزینەوەی ڕێگاچارە بۆ جێبەجێکردنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە لەگەڵ نزیکترین هاوپەیمانەکانی بە گاڵتەجاڕانە وەسف کرد

5-

ئێران پابەند بوو بەڕێککەوتنی ناڤۆکی

محەممەد ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ڕایگەیاند: ئێران هەموو ئەرکەکانی خۆی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی جێبەجێ کردووە، بەڵام لایەنە دانوستانکارەکان نایانەوێت ئێران لە ساڵی دەیەمدا سوود لەم ڕێککەوتنە وەربگرێت.

6-

ئامادەیی ئێران بۆ وتووێژ لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی 

مەجید تەخت ڕەوانچی، جێگری سیاسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی لەسەر شکستی گوشاری لانی زۆری لە دژی ئێران کردەوە، لە هەمان کاتدا ئێران ئامادەیە لە چوارچێوەی  ڕێککەوتنی ناڤۆکیدا لەگەڵ لایەنە دانوستانکارەکان وتووێژ بکات.