ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 09-01-2025 / هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبیلی زایۆنییەکان لە بەیت لەحم
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبیلی زایۆنییەکان لە بەیت لەحم
کەناڵی ١٤ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند؛هێزەکانی خۆڕاگری تەقەیان کردووە لە ئۆتۆمبێلێکی شارۆچکەنشینان لە نزیکی گوندی تەقۆوع هەڵکەوتوو لە باشووری بەیت لەحم.
2
زایۆنییەکان دەست بە داوێنی جولەکەی یەمەن بوون
تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنی ڕاپۆرتی دا؛ سوپای ئەم ڕژێمە دەیان جوولەکەی بە ڕەگەز یەمەنی کە تەواو شارەزان لە زاراوەی عەرەبی یەمەن، لە یەکەی هەواڵگری شەڕ و ناوەندی سیخوڕیی سەربازی ی ئەم ڕژێمە دامەزراندووە بۆ بەکارهێنانیان دژ بە هێزە چەکدارەکانی یەمەن.
3
٦+٤ بەربژاری سەرۆک کۆماریی لوبنان
ئەمڕۆ لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی پەرلەمانی لوبنان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، ئەگەری زۆرە ناوی دە کەس بۆ دەنگوەرگرتن لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە لەسەر مێز بێ.
4
ئێران پێبەندە بە یەکپارچەیی خاکی سوریا
باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند؛ ئێران دیسان پێوەندی خۆی بەرامبەر بەمافی سەروەری، سەربەخۆیی، یەکێتی و یەکپارچەی خاکی سووریا ڕادەگەیەنێ.
5
مانگرتنی بەردەوامی هەزاران کەس لە بەنداوی تشرین
هەزاران کەس لە خەڵکی جزیرە، ڕەقە، تەبەقە و فورات کە دوابەدوای بانگەوازی بەرپرسی دەزگەی خۆبەڕێوبەر خۆیان گەیاندۆتە بەنداوی تشرین، لەم بەنداوەدا دەستیان داوەتە مانگرتن.
6
داکۆکیی حەکیم لە بە پارێزگابوونی هەڵەبجە
سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند داکۆکی دەکات لە پەسەندکرانی ئەو پرۆژە یاسایەی کە ئاراستەی پەرلەمان کراوە سەبارەت بە بە پارێزگابوونی هەڵەبجە وەکوو نۆزدەهەمین پارێزگای عێراق.