ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 10-01-2025 / شەهید کرانی ٧٤ منداڵ لە کەرتی غەزە
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
١-
شەهید کرانی ٧٤ منداڵ لە کەرتی غەزە لە حەتەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥
سەندوقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان یۆنیسف ڕایگەیاند کە لانی کەم ٧٤ منداڵ لە حەوت ڕۆژی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥ بە هۆی توندوتیژی بەردەوامی سوپای ڕژێمی تیرۆر لەوان پەلاماربۆ سەر ناوچەی ئەمنی دیاریکراو لە لایەن ئەم ڕژێمە ، لە غەزە کوژراون .
٢-
ناتانیاهۆ لەمپەری سەرەکی دەسڕاگەیشتن بە ڕێککەوتنی گواستنەوەی یەخسیرانە
"موسائەبومەزروق" ئەندامی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس ڕۆژی پێنجشەممە پیداگرت کە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لەدرێژایی مانگەکانی ڕابردوو کیشەی سەرەکی دەسڕاگەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاڵووێرکردن وگواستنەوەی یەخسیرانی زایۆنی لەلایەن حەماس لەگەڵ یەخسیرانی فەلەستینی بووە.
٣-
جۆزێف عەون لە پەرلەمان سوێندی سەرۆک کۆماری خوارد
ڕۆژی ڕابردوو لە خولی دووهەمی کۆبوونەوەی پەرلەمانی لوبنان" جۆزێف عەون " فەرماندەی سوپا توانیی زۆرێنەی دەنگەکان" ٦٥ دەنگ بانتر" دەس بخات ولە ئەنجامدا ببێتە سەرۆک کۆماری لوبنان .
٤-
"حوسی": دوژمن لەدووی کەڵک وەرگرتن لە هەموو ئامیرەکانی بەرەکوژی لە غەزەیە
"عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی" ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: جەنایەتی جینوسایدوبەرەکوژی دوژمنی زایۆنی لە غەزە گەیشتووەتە زیاترلە ٤٠٠٠ قەڵاچوو کە ٣٠ قەڵاچوولە حەوتەی ڕابردوو ئەنجام بووە.
٥-
ئەحمەدیان : بوونی هێزە بیانیەکان ، هاوسەنگیەکان ئاڵۆزکاوتردەکات
عەلی ئەکبەرئەحمەدیان دەبیری ئەنجومەنی باڵای ئەمنیەتی نیشتمانی لە دیدارلەگەڵ نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان جەختی کرد: بوونی هێزە بیانیەکان ، هاوسەنگی سیاسی وئاسایشتی ناوچە ئاڵوزکاوتر دەکات.