ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 10-01-2025 / ئامادە بوونی تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر سووریا
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
١-
ئامادە بوونی تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر سووریا
ڕۆژنامەیەکی تورکیەیی پەردەی لادا لە ژماردنی بە پێچەوانە بۆ دەسپێکرانی پەلاماری سەربازی تورکیا لەناو خاکی سووریا.
ڕۆژنامەی "حۆڕییەت"ی تورکیا بەگیڕانەوە لە سەرچاوەسەربازیەکان نووسیی: هێزە چەکدارەکانی تورکیالەحاڵەتی ئامادەباشی جەنگی دان بەمەبەستی ئەنجام دانی پەلاماربۆسەر سووریا بۆ سەرکوت کردنی هێزەکوردەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە.
٢-
حەماس: ناتانیاهۆیاری ئەکات بە چارەنووسیی یەخسیرەکانی خۆی
"ئۆسامەحەمدان " یەکێ لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماس وتی: گواستنەوەی یەخسیران یاساوڕێسایەکی تایبەتی هەیە کە بەپیی ئەو یاساوڕێسایانە ئیسرائیل ئەتوانێ گیراوەکانی وەربگیرێتەوە وئێمەیش یەخسیرەکانمان لەلای ئیسرائیل وەربگرێنەوە ، ئێمە پیداگری دەکەین کە ڕژێمی داگیرکەرهیچ ڕێگایەکی بێجگە لە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێمە نیە.
٣-
باڵوێزخانەی ئێران لە بەیروت پیرۆزبایی کردلە سەرۆک کۆماری تازەی لوبنان
باڵوێزخانەی ئێران لە بەیروت لە پەیامێکدا پیرۆزبایی کردلە ژنراڵ جۆزێف عەون سەرۆک کۆماری تازەی لوبنان . هەڵبژێردرانی جۆزێف عەون سەرۆک کۆماری تازەی لوبنان لەگەڵ پێشوازی نێودەوڵەتی ڕووبە ڕوو بوویەوە وگروپەکانی خۆڕاگری فەلەستین لەوان حەماس وجەهادی ئیسلامی یش لەم هەڵبژاردنە لە لوبنان پێشوازیان کرد.
٤-
عێراق : سەفەری سودانی بۆئێران گرینگ وچارەنووس ساز بوو
وتەبێژی حکومەتی عێراق سەفەری سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە بۆ تاران ودیداروچاوپێکەوتنی لەگەڵ کاربەدەستانی پلە بەرزی وڵاتەکەمانی زۆر گرینگ زانی. "باسم عەوادی" لە تووێژێکدا وتی ئەم سەفەرە بە تەوەریەتی لێکدانەوەی گۆڕانکاریەکانی ناوچە ووتووێژ لەبارەی ئەم گۆڕانکاریانە لەگەڵ کاربەدەستانی ئێرانی بەتایبەت ڕووداوەکانی سووریا، ئەنجام بوو.
٥-
ئاگرکەوتنەوەی ترسناک لە لۆس ئەنجلۆسی ئەمریکا
شاری لۆس ئەنجلۆس لە ئیالەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا لە سێ ڕۆژلەمەوپیش لە میانەی سەرماوسووڵە وهاوکات لەگەڵ دەسپێکرانی وەرزی زستان لە ئاگرێکی کۆنترۆڵ نەکراو دەسوتێت وهەزاران کەس بێ حاڵ وماڵ بوونە وزۆرخەساروزیانیشی لێکەوتووەتەوە