ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 11-01-2025 / درێژەی پەلامارەکانی ئەرتەشی تیرۆربۆ سەر غەززە
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1-
درێژەی پەلامارەکانی ئەرتەشی تیرۆربۆ سەر غەززە
دەیان فەلەستینی دیکە لە پەلامارە نوێیەکانی ئەرتەشی تیرۆر بۆ سەر کەمپی بەریج و چەند ناوچەیەکی خان یونس و ڕەفەح و هەروەها گەڕەکی ئەلشوجەعییە لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە شەهید و بریندار بوون.
2-
حەماس: ئێمە لە هەڕەشەکانی ترەمپ ناترسین
عەبدولڕەحمان شەدید ئەندامی باڵای بزووتنەوەی حەماس لە کاردانەوە بە هەڕەشەی ترەمپ بۆ سەر فەلەستینییەکان وتی: هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ فەلەستینییەکان هیچ بایەخێکی نییە، چونکە گەلەکەمان لە پێناو مافەکانی خۆیدا خەبات دەکات و حکومەتی ئەمریکا بە هاوبەشی ڕاستەقینەی جینۆسایدی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی فەلەستینییەکان دەزانێت
3-
پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆسەر باشووری لوبنان
شەوی هەینی لە پەلاماری هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر شاری تیردەبا لە باشووری لوبنان پێنج کەس شەهیدبوون و چوار کەسی دیکەش برینداربوون
4-
پەلاماری دەستدرێژکاران بۆ سەر یەمەن
وەزارەتی تەندروستی یەمەن سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند: لەپەلاماری دەسدرێژکارانەی ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنی و بەریتانیا بۆ سەر سەنعاو حودەیدە کەسێک شەهید و نۆ کەسی دیکەش بریندار بوون
5-
جەختی ئێران وکرواسی لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان
سەید عەباسی عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و وەزیری دەرەوەی کرواسی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا جەختیان لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و کرد
6-
دەستگیرکردنی سەرۆک شارەوانییەکان و ئەندامانی ئەنجومەنی شاری ئاقدنیزی تورکیا
سەرۆک شارەوانیەکان و چەند ئەندامێکی ئەنجوومەنی شاری ئاقدەنیز لە تورکیا کە ئەندامی دەم پارتی بوون، لە هەڵمەتێکی پۆلیسی تورکیا بۆ سەر ماڵەکانیان، قۆڵبەست کران وتا ئێستا هۆکاری دەستگیرکردنیان دیاری نەکراوە