کانونی دوھەم 12, 2025 08:20 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1 -

هەڵمەتی یەمەن دژ بە پاپۆڕی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکا

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە لە هەڵمەتێکی هاوبەشدا پاپۆڕی فڕۆکەهەڵگری "یو ئێس ئێس هەری ترۆمەن و چەند پاپۆڕی دیکەیان داوەتە بەر هێرش.

2 -

بە ڕێکرانی تەرمی پەیامنێری شەهیدی فەلەستینی

خەڵکی غەززە دوێنێ تەرمی "ساید ئەبوو نەبهان" پەیامنێر و وێنەهەڵگری فەلەسینیان بەڕێکرد کە بە دەستی ڕژێمی زایۆنی شەهید کرابوو.

3 -

زۆر بوونی ژماری قوربانییانی ئاگرەکەی لۆسانجلێس

بە پێی ڕاپۆرتی "ئێن بی سی نیوز" لانیکەم ١٦ کەس لە ئاگرەکەی لۆسانجلێسدا گیانیان لەدەستداوە و چەندین کەسیش بێ سەر و شوێنن.

4 -

سەلامی: دوژمن وشیار بێ ئێمە بە کردەوە دەجووڵێینەوە

فەرماندەی گشتی سپای پاسداران ڕوو لە دوژمنانی ئێران ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: پلانەکانتان بە وشیارییەوە دابڕێژن، بە هەڵەدا مەچن و بزانن کە ئێمە بە کردەوە دەجووڵێینەوە و لە کاتی خۆی و بە ڕادەی خۆی هەنگاو هەڵدەگرین.

5 -

زۆر بوونی ژماری کوژراو و بریندارانی سوپای داگیرکەر

میدیا زایۆنییەکان ڕایانگەیاندووە؛ لە شەڕ و پێکدادانەکانی ڕۆژی ڕابردوودا٧ سەرباز  کوژراون و ٣٠  کەسیش بریندار بوون کە دۆخی تەندروستی ١١ کەسیان ناجێگیرە.

6 -

پەلاماری پۆلیسی ئیسراییل بۆ سەر خۆ پیشاندەران

شەوی ڕابردوو هێزەکانی پۆلیسی ڕژێمی زایۆنی پەلاماری ئەو خۆپیشاندەرانەیان دا کە خوازیاری واژۆکرانی مامەڵەی دیلبەدیل بوون و دەستیان دایە لێدان و قۆڵبەستکردنیان.

7 -

وە دەرنرانی ٣٠٠ هەزار فەرمانبەر لە سوریا
محمد ئەبازید وەزیری دارایی حکومەتی کاتیی سوریا بە بیانووی وەک زێدەبوونی فەرمانبەران و نەبوونی پسپۆڕایەتیی پێویست، ٣٠٠  هەزار فەرمانبەری لەسەر کارەکەیان دەرکرد