ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 12-01-2025 / پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر کۆبانی
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1 -
پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر کۆبانی
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ڕۆژی ڕابردوو دەڤەری باشووری کۆبانییان بۆردومان کرد. ئەم پەلامارە هاوکات بوو لەگەڵ گوللەبارانکرانی دەڤەری شاری سەیرین لە لایەن ملیشیاکانی سەر بە تورکیاوە.
2 -
حوسی: هەرگیز لە هەڕەشەکانی ترەمپ ناترسین
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن: ئێمە پێوەندی برایانەی جەهادی ڕاستبێژانەمان لەگەڵ گرووپەکانی خۆڕاگری لە فەلەستین هەیە و هیچ ترسێکمان لە هەڕەشەکانی ترەمپ نییە.
3 -
ڕەخنە لە سیاسەتە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان
سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق سیاسەتە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستانی دایە بەر ڕەخنە و جەختی کرد: کاربەدەستانی هەرێم دەبێ لە جیاتی گواستنەوەی داهاتەکان بۆ بەغدا ڕوو بکەنە ڕاستبێژی و داننان بە داهاتی نەوتی و نانەوتی تا بارودۆخی ئابووری خەڵک باشتر ببێت.
4 -
ئەگەری بە بەربژاربوونەوەی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکانی٢٠٢٨ی تورکیا
ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا باسی ئەوەی کردووە ئەگەری زۆرە دیسان خۆی بکاتەوە بەربژار بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەم وڵاتە لەساڵی ٢٠٢٨ .
5 -
زۆر بوونی ژماری قوربانییان و کاولکارییەکانی ئاگرەکەی ئەمریکا
کاربەدەستانی خۆ جێیی لە لۆسانجلێس ڕایانگەیاندووە ژماری قوربانییانی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم شارە گەیشتۆتە ١٦ کەس و ١٢ هەزار بینا و باڵاخانەش بە تەواوەتی تیاچوونە.
6 -
مانۆڕی ئیقتداری بەرگریی ئاسمانی١٤٠٣ی ئەرتەشی ئێران
مانۆڕی ئیقتداری سیستەمی بەرگری ئاسمانیی ١٤٠٣ی ئەرتەش بە تەوەرەی هێزی بەرگریی ئاسمانی لەسەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممەوە لە ناوچەی بەرگریی ئاسمانی ڕۆژاوا و باکووری ئێران دەست پێ بووە.