کانونی دوھەم 12, 2025 14:20 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

١ -

هەڵکشانی ٥٠%ی نرخەکان لە سوریا

 

بە هۆی سیاسەتە ئابووریییە ناکارامەکانی ڕژێمی تیرۆریستی جۆلانی نرخی کەلوپەل لە سوریا بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر بەرز بۆتەوە.

 

٢ -

مووچەی مانگی ١٢ی فەرمانبەرانی هەرێم دەدرێ

 

ئیخلاس دولەیمی جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی دارایی پەرلەمانی عێراق باسی بەڕێکرانی ٤٠٠ ملیار دیناری کردووە بۆ مووچەی مانگی دوازدەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

 

٣ -

تیاچوونی ئامانجە هێرشبەرەکان بۆ سەر فرۆدۆ لە مانوڕی ئەرتەشدا

 

لە قۆناغی یەکەمی مانۆڕی ئیقتداری سیستمی بەرگریی ئاسمانی ١٤٠٣دا هێرشی شەوانەی کۆپتەرەکانی دوژمن بۆ سەر فرۆدۆ  و خەنداب بە هاویژرانی مووشەک لە لایەن سیستەمی موشەکیی ١٥ خوردادەوە بەرپەرچ درایەوە.

 

٤ -

زەوییە سووتاوەکانی ئەمریکا ئەوەندەی ٢٢ هەزار زەوینی فوتباڵ

 

ناوەندی کوژاندنەوە و پاراستنی دارستانەکانی ئەیالەتی کالیفۆرنیا ڕایگەیاند؛ لە ڕۆژی سێشەممە ٧ی ژانڤیەوە تا پێنجشەممە ٩ی ژانڤییە ٩ ئاگری بەربڵاو لە ناوخۆ و دەوروبەری شاری لۆسانجلێس هەستاونەتەوە کە بە هۆیانەوە زیاتر لە ٢٩ هەزار هکتار زەوی و زاری ئەم ناوچە سووتاون.

 

٥ -

نەیارەتیی پۆلیس لەگەڵ خۆپیشاندان لەبەردەم بی بی سی

پۆلیسی ئینگلیز ڕایگەیاندووە کە ڕێگا بە نەیارانی ڕژێمی زایۆنی نادات خۆپیشاندانی ڕۆژی شەممە ٢٩ بەفرانباریان لەبەردەم باڵانخانەی کەناڵی بی بی سی لە لەندەن دەست پێ بکەن.

 

٦ -

بانگەشەی ئۆکراین سەبارەت بە سەربازانی کۆریای باکوور

زلەنسکی سەرۆکی ئوکراین بانگەشەی کردووە کە هێزەکانی ئەم وڵاتە لە ناوچەی کۆرسکی ڕووسیادا دوو سەربازی برینداری خەڵکی کۆریا باکووریان قۆڵبەست کردووە.