ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/02/19/ ئاوارە بوونی 90%ی دانیشتوانی کەمپی تولکەرم
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1
ئاوارە بوونی 90%ی دانیشتوانی کەمپی تولکەرم
کۆمیتەی جەماوەریی خزمەت گەیاندن لە کەمپی تولکەرم لە کەرتی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند: ڕژێمی داگیرکەر 90%ی دانیشتوانی کەمپەکەی بە زۆر ئاوارە کردووە.
2-
جەختی نواف سەلام لەسەر چوونەدەری داگیرکەران لە خاکی لوبنان
نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنان جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە سوپای تیرۆر پابەند بێت بە ئاگربەست و بە زووترین کات لە خاکی لوبنان بکشێتەوە .
3-
شەهید نەسروڵڵا هۆکاری یەکگرتوویی ئومەتی ئیسلامییە
حەمدین سەباحی ئەمینداری گشتی کۆنگرەی نیشتمانیی عەرەب جەختی لەوە کردەوە کە شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا بووە هۆ تا نەتەوە ئامرازێکی ڕێگری لە دژی دوژمنەکەی هەبێت ناوی شەهید نەسروڵڵا هۆکاری یەکگرتوویی ئومەتی ئیسلامییە
-4
بوونی سوپای تیرۆر لە خاکی لوبنان قەبوڵ ناکرێ
"محەمەد خواجە" نوێنەری فراکسیۆنی "گەشەپێدان و ئازادی" لە پەرلەمانی لوبنان وێڕای دژایەتی کردنی لە گەڵ بەردەوامی داگیرکاری ڕژێمی زایۆنیستی لە خاکی وڵاتەکەی، جەختی لە ڕاوەستاوی بە هەموو ئامرازێک کردەوە.
5-
بێ هیوایی یاسادانەرانی ئەوروپایی لە ئەمریکا
پەرلەمانتارانی پەرلەمانی ئەورووپا لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند کە "چیتر ناتوانرێت پشت بە ئەمریکا ببەسترێت" و داوای زیادکردنی تواناکانی بەرگریی وڵاتانی ئەوروپا و پشتیوانی ئۆکرانیایان کرد.
6-
دژایەتی دروزیەکانی سوریا لە گەڵ سیاسەتەکانی هەتەشە
شێخ حیکمەت ئەلحەجری، کەسایەتییەکی دروزی لە سوریا، ڕایگەیاند کە تا کاتێ چاکسازی لە دامودەزگاکانی حکومەت لە دیمەشق نەکرێت. چەکەکانیان ڕادەستی هێزەکانی هەتەشە ناکەن