ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/02/20/ پەرەی پەیوەندییەکان لەگەڵ دراوسێکان سیاسەتی یەکجاری ئێرانە
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
01
پەرەی پەیوەندییەکان لەگەڵ دراوسێکان سیاسەتی یەکجاری ئێرانە
ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئێوارەی دوێنێ لە دیداریاندالەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد بن خەلیفە ئال سانی، میری قەتەر و شاندی یاوەری، فەرموویان: فراوانکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ دراوسێکان سیاسەتی یەکجاری و یەکلاکەرەوەی کۆماری ئیسلامییە.
02
ئەمڕۆ تەرمی زیندانیانی زایۆنی ئاڵوگۆڕ دەکرێت
. ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی گوردانەکانی قەسام، لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس، شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی زیندانییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە تەرمی بنەماڵەی بیباس و تەرمی گیراوی ئیسرائیلی ئۆدید لیفشتیزی ڕادەستی ڕژێمی زایونی دەکرێت.
03
حەوت بنکەی زایونی لە باشووری سوریا دامەزران
ماڵپەڕی هائارێتس بڵاویکردەوە، سوپای ڕژێمی زایونی لانیکەم حەوت بنکەی سەربازی لە باشووری سوریا، لە سێگۆشەی سنووری ئیسرائیل، سوریا و ئوردنی دامەزراندووە.
04
ترەمپ: زلێنسکی دیکتاتۆرە
سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە زێلێنسکی بە دیکتاتۆرێکی هەڵنەبژێردراو لە ئۆکرانیا وەسف کرد کە حکومەتی بایدنی فریو داوە.
05
تورکیا هاوردەکردنی نەوتی خاو لە ڕووسیای ڕاگرت
کۆمپانیای نەوت و غازی تورکیا (توپراش) ڕایگەیاند، بەهۆی بایکوتەکانی ئەم دواییەی ئەمریکاوە هاوردەکردنی نەوتی خاوی لە ڕوسیاوە ڕاگرتووە.
06
سنووری پەرویزخان دەبێتە 24 کاتژمێری
پارێزگاری قەسری شیرینی ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ بەڕێوەبەری سنووری پەرویز خانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە چالاکییە سنوورییەکان ئێستا لە دو بەشدا ئەنجام دەدرێن و بەنیازن چالاکییەکان بۆ سێ بەش زیاد بکەن و ببێت بە 24 کاتژمێرە.
07
سەرکەوتنی ڕیئالی مەدرید لە هەمبەر مەنچێسترسیتی
شەوی ڕابردوو لە شەوی دووەمی یاریی گەڕانەوەی پلەی ئافی لیگی پاڵەوانانی ئوروپا، ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر سیتی ڕووبەڕووی یەکبوونەوە و یارییەکەش بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بۆ ڕیاڵی مەدرید کۆتایی هات.