ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/02/20/ ٤ گیراوی زایۆنی ڕادەستی خاچی سوور کران
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
01
٤ گیراوی زایۆنی ڕادەستی خاچی سوور کران
خۆڕاگری فەلەستین لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی گیراوان، تەرمی چوار بەندکراوی زایۆنی لە خان یونس لە باشووری کەرتی غەززەی ڕادەستی خاچی سوور کرد.
02
باشووری لوبنان ئامادەی بەڕێ کردنی تەرمی ئەمینداری گشتی شەهیدی حیزبوڵڵا
بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە 5 ڕەشەمە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا و سەید هاشم سەفیە دین بە ئامادە بوونی نوێنەرانی 80 وڵات بەڕێوە بچێت
03
پلانی ترەمپ بۆ غەززە بێ ئیخلاقییە
پێدرۆ سانچێزسەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا ، ڕایگەیاند، پلانی ترامپ بۆ گرتنی کەرتی غەززە و ئاوارەکردنی فەلەستینییەکان "بێ ئەخلاقییە".
04
کۆبونهوهى پارتىو یهکێتیى دواخرا
بهگوێرهى سهرچاوهیهکى یهکێتیى، کۆبونهوه چاوهڕوانکراوهکهى پارتىو یهکێتیى بۆ ههفتهى داهاتوو دواخراوه، دهشڵێت:"بهشێکى زۆرى سهرکردهکان لهدهرهوهى وڵاتن ئهوهش هۆکار بوه بۆ دواخستنى کۆبونهوهکه".
0 5
مەرجی هەسەدە بۆ پەیوەست بوون بەسوپای سوریا
ئەڤین سوەید هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەر، پەیوەست بوونی هێزەکانی هەسەدە بە سوپای سوریا ی مەرجداربە کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە سوریا و پاککردنەوەی ناوچە کوردنشینەکان لە داعش و ڕێگریکردن لە دەستوەردانی تورکیای زانی.
06
ترەمپ: زۆرترین فشارمان بۆ سەر ئێران گەڕاندەوە
سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئیدیعای کرد: دیسان سیاسەتی زۆرترین گوشارمان لە دژی ئێران بە ئامانجی دامەزراندنی ئاشتی جێبەجێ کردووە. "ناتوانین ڕێگە بدەین بە وڵاتەکان، لەنێویاندا ئێران، چەکی ئەتۆمییان هەبێت."
07
درێژەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە باشووری لوبنان
سوپای داگیرکەری ڕژێمی زایونی سەرەڕای کشانەوەی هێزەکانی، هەروا درێژە ئەدات بە جەنایەتەکانی خۆی لە باشووری لوبنان