ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/02/21/ ڕەخنەی ئێران لە قسەکانی گروسی
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1-
ڕەخنەی ئێران لە قسەکانی گروسی
کازم غەریب ئابادی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە ڕەخنە گرتن لە قسەکانی گروسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتوەیی وزەی ناڤۆکی وتی : ئێران بە پێی سیستمی کونتڕۆڵ و چاودێری بەڵێنەکانی جێ بە جێ دەکات نەک بە پێی سەلێقە و داخوازی ئێوە
2-
پێویستی جێبەجێکردنی پرۆتۆکۆلە مرۆییەکان لە لایەن سوپای تیرۆرەوە
عەبدولەتیف قانوع وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: ئێمە هێشتا چاوەڕێی ئەوە دەکەین کە ڕژێمی زایۆنی پرۆتۆکۆلە مرۆییەکانی ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکات.
3-
تەقینەوەی ٣ پاس لە باشووری تەلئەبیب
بەگوێرەی میدیاکانی ڕژێمی زایونی ، تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە لە سێ پاس لە باشووری تەلئەبیب نیگەرانییەکانی لە ناوچە داگیرکراوەکان زیاتر کردووە.
4-
بەردەوامی پەلامارە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر سوریا و لوبنان
سەرچاوە هەواڵییەکانی سوریا و لوبنان ڕاینگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایونی پەلاماریان کردووەتە سەر بازگەی ناوچەی خالید لە نێوان سنوورەکانی لوبنان و سوریا.
5-
بوژانەوەی ئابوری سوریا پێویستی بە نیوسەدەیە
بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، سوریا پێویستی بە زیاتر لە نیو سەدە دەبێت بۆ گەڕانەوە بۆ ئاستی ئابووری خۆی پێش شەڕی ناوخۆی وێرانکەر
6-
شارەوانێکی دیکە لە تورکیا سزای بەسەردا سەپێندرا
لە دانیشتنێکدا کە دوێنێ پێنجشەممە لە لقی دووی دادگای تاوانە قورسەکانی قارس بەڕێوەچوو، سزای شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانی بەسەر محەمەد ئاڵکان شارەوانی هاوبەشی قاغزماندا دەر کرا
7-
پەرەسەندنی ناڕەزایەتی لە ترەمپ لە ئەمریکا
بەپێی ڕاپرسییەکی واشنتۆن پۆست ئیپسۆس، 53%ی ئەمریکییەکان نەیاری سیاسەتەکانی ترەمپن و 57% پێیان وایە ترەمپ لەدەسەڵاتی خۆی واوەتر چووە