شوبات 21, 2025 10:14 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1-

وەڵامی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران بە لێدوانەکانی گرۆسی

ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی  بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و داوای لێکرد بێلایەنانە و بەبێ لایەنگری سیاسی قسە بکات

2-

پەلاماری شارۆچکە نشینانی توندڕەو بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا 

پارێزگاری قودس ڕایگەیاند کە سەدان کەس لە شاروچکە نشینانی زایۆنیستی دوێنێ پێنجشەممە بە پشتیوانی پۆلیسی ڕژیمی زایونی پەلاماریان  کردە سەر مزگەوتی ئەقسا.

3-

ڕادەست کردنی تەرمی ٢٢ شەهید بۆ نەخۆشخانەکانی غەززە

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا تەرمی ٢٢ شەهیدی دیکە بۆ نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە گواستراونەتەوە.

4-

ناڕەزایەتی دژ بە ناتانیاهۆ لە تەلئەبیب

هەزاران شاروچکە نشینی زایونی لە تەلئەبیب کۆبوونەوە و داوای گەڕانەوەی سەرجەم دەستگیرکراوەکانیان و جێبەجێکردنی مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە و ئاگربەست لەگەڵ حەماسیان کرد

5-

ڕەخنەی تورکیا لە لێدوانەکانی ترامپ لە دژی فەلەستین 

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕەخنەی لە لێدوانەکانی دژە فەلەستینی دۆناڵد ترەمپ گرت و وتی: ئاشتییەکی دادپەروەر وپاوەجێی بە دەرکردنی فەلەستینییەکان لە خاکەکانیان بەدی نایەت

6-

دووخۆفڕی تورکیا لە سوریا تێکشکێنران

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ڕایگەیاند، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەر بە سوپای تورکیا و میلیشیاکانی سەر بە سوپای تورکیایان لە دەوروبەری بەنداوی تشرین خستووەتە خوارەوە.

7- 

ڕەخنەی مەکسیک لە سیاسەتەکانی ترەمپ لە دژی ئەو وڵاتە

کلۆدیا شەینباوم  سەرۆک کوماری مەکسیک جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی " دەسدرێژی " ئەمریکا بۆ سەر سەروەری نیشتمانی وڵاتەکەی قبوڵ ناکات.