شوبات 21, 2025 13:14 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

 

1

ئێران زۆربێژی قبوڵ ناکات

 مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لەوە کردەوە کە ئێران  بەردوام لاگری وتووێژ بووە، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە مێژوو نیشانی داوە کە ئێران هەرگیززۆربێژی قەبووڵ ناکات

2-

جەختی حەماس لەسەر بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی فەلەستین

حازم قاسم، وتەبێژی بزووتنەوەی  حەماس، وێڕای ئاماژەی بەوەی کە حەماس لە ڕەوتی دانوستانەکاندا ، بەتایبەت لەگەڵ میسر، حەماس نەرمییەکی گەورەی نیشانداوە و هەروەها جەختی لەوە کردەوە، ئێمە بەرژەوەندی نیشتمانی  فەلەستین بە ناوەندی هەموو بڕیارەکانمان دەزانین

3-

ترسی زایۆنیەکان و جێگیرکردنی هێزێکی نوێ لە کەرتی ڕۆژئاوا

  دوابەدوای ترس ودڵەڕاوکێی نێوان زایۆنیستەکان دوای تەقینەوەکەی شارۆچکەی زایۆنیست نشینی بات یام، ڕادیۆی سوپای زایونی جێگیرکردنی سێ گوردانی نوێی لە کەرتی ڕۆژئاوای ڕاگەیاند

 4-

کەمبوونەوەی لەسەدا 10 پاشەکەوتی دراوی بیانی عێراق 

بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەکان، پاشەکەوتی دراوی بیانی عێراق لە ساڵی 2024 کەمبووەتەوە ولە 145 هەزار میلیار دیناری عێراقی لە ساڵی 2023 بۆ 130 هەزار ملیارد دینار لە ساڵی 2024، گەیشتووە  کە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەسەدا دە کەمبووەتەوە.

5-

دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵای جووتیارانی کورد ڕەتدەکاتەوە

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق داواکاری جووتیارانی داقوق بۆ وەرگرتنەوەی زەوییەکانیان ڕەتدەکاتەوە

6-

ترەمپ6000فەرمانبەری فەرمانگەی باج وەرگرتنی  دەرکرد

لە کاتێکدا کە پلانەکەی ترەمپ بۆ دەرکردنی زیاتر لە ١٠ هەزار کارمەندی فیدراڵی نیگەرانییەکانی زیاتر کردووە، هاوکات دەرکردنی زیاتر لە شەش هەزار کارمەندی لە فەرمانگەی باج وەرگرتنی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە.