ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 2025/02/22/ شەشسەدو دوو دیلی فەلەستینی ئازاد دەکرێن
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1-
602 دیلی فەلەستینی ئازاد دەکرێن
نووسینگەی ڕاگەیاندنی کاروباری دیلە فەلەستینیەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ شەممە ٦٠٢ دیلی دیکەی فەلەستینی لە چوارچێوەی ڕێککەوتن لەگەڵ ڕژێمی زایونی ئازاد دەکرێن.
2-
وەڵامی حەماس بە تۆمەتەکانی ڕژێمی زایونی
تاهیر نونو، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی حەماس، تۆمەتی ڕژێمی زایونی بە نەگەڕاندنەوەی تەرمی دەستبەسەرکراوێکی زایۆنی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوە لەو بابەتە ئەنجام دەدرێت و ناتانیاهۆی بەرپرسیاری دۆخەکە زانی.
3-
بەشداریی ئاوارە فەلەستینیەکان لە پرسەی شەهید نەسروڵڵا
ئەرکان بەدر، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی دیموکراتیکی فەلەستینی ڕایگەیاند: هەموو پەنابەرانی کەمپەکانی فەلەستینی لە لوبنان وەک نیشانەی وەفاداری بەشداری لە مەراسیمی پرسەی شەهید نەسروڵڵا دەکەن.
4-
توند بوونەوەی نیگەرانییەکان لەپەلامارەکانی سوپای تیرۆر لە کەناری ڕۆژئاوا
ئیستیفان دوجاریک، وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی هەینی نیگەرانیی خۆی لە پەرەسەندنی پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەناری ڕۆژئاوا دەربڕی.
5-
فرۆشتنی خۆفڕی شاهد قەدەغە نییە
نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان کاردانەوەی بەرامبەر نمایشکردنی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لە کۆبوونەوەی سی پەک ی ئەمریکادا دەربڕی و ڕایگەیاند: "هیچ قەدەغەیەک بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهد نییە".
6-
هەڵاتنی ژمارەیەک لە ئەندامانی داعش لە کەمپی هۆل
بەپێی هەواڵی میدیاکان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەک کەسوکاری ئەندامانی داعش کە نیشتەجێی کەمپی هۆڵ بوون شاری حەسەکە لە ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە کەمپی هۆڵ هەڵاتوون.