ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 19-04-2025/ دیداری وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئیتالیا
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1-
دیداری وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئیتالیا
وه زیری ده ڕه وه ی ئێران و هاوتا ئیتاڵییه که ی له وه زاره تی ده ڕه وه ی ئیتالیا پێش ده ستپێکردنی فه ڕمی خولی دووه می دانوستانه کانی ئێران و ئه مریکا دیدار و گفتوگۆیان کرد.
2-
کوشتنی منداڵانی غەززە جینۆسایدە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: کوشتنی منداڵان لە غەززە لەلایەن سوپای تیرۆرەوە بە پێی یاسا نێودەوڵەتیەکان تاوانی جەنگی و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و جینۆسایدە
3-
شەڕی برسێتی لە غەززە
ڕێپوڕتێری ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری هاوپەیوەند بە خوراک هۆشداری دا کە ڕژێمی زایۆنی بە ڕێگری کردن لە گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە گەورەترین شەڕی برسێتی دەستپێکردووە.
4-
خۆپیشاندانی دژە زایۆنیستی لە ئەمریکا
لایەنگرانی ئارمانجی فەلەستین و خاخامەکانی دژە زایۆنیست خۆپیشاندانێکیان لە وۆاڵ ستریت لە نیویۆرک ئەنجامدا و خوازیاری کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە بوون.
5-
دادگاییکردنی خۆپیشاندەرانی تورکیا
دادگاییکردنی نزیکەی 200 خۆپیشاندەر کە لە ڕەوتی گەورەترین ناڕەزاییەتیەکانی تورکیا لە دە ساڵی ئەم دواییەدا دەستگیرکراون، لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو.
6-
پەلاماری سوپای تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان
بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەکان، سوپای تورکیا لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا 27 جار گوندە سنوورییەکانی سەر بە پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستانی عێراقی بۆردومانکردووە.
7-
فڕۆکەیەکی دیکەی ئەمریکی کەوتە خوارەوە
فڕۆکەیەکی دیکەی ئەمریکا لە ناو ڕووباری پلەت لە نەبراسکا کەوتووەتە خوارەوە و سێ کەس گیانیان لەدەستداوە