ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 20-04-2025/ پەلاماری ئەمریکا بۆ سەر بەندەری ڕەئس عیسا جەنایەتی جەنگییە
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
01
پەلاماری ئەمریکا بۆ سەر بەندەری ڕەئس عیسا جەنایەتی جەنگییە
ناوەندی مافی مرۆڤی "یۆرۆ مەدیتەرانە" ڕایگەیاند کە پەلاماری ئاسمانیی سوپای ئەمریکا بۆ سەر بەندەری نەوتی ڕەئس عیسا لە پارێزگای حودەیدەی یەمەن، کە بووەتە هۆی شەهید و برینداربوونی دەیان کەسی مەدەنی بە هێزە هانی فریاگوزاریشەوە، هەم یاساشکێنییەکی قورسە بەرامبەر بە یاساوڕێسا نێودەوڵەتییە مرۆڤدۆستانەکان، و هەم جەنایەتی جەنگیش دێتە ئەژمار.
02
خۆپیشاندانی هەزاران زایۆنی لە تلاڤیڤ
هەزاران زایۆنی لە تلاڤیڤ بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە سیاسەتەکانی کابینەی نەتانیاهۆ، هەروەها بۆ هێنانەئارای داخوازی واژۆکرانی خێرای مامەڵەی دیلبەدیل، دەستیان دایە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان.
03
بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆتایی وتووێژەکانی ڕۆم
وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوێنێ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: خولی دووەمی وتووێژە ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا بە تەبایی هەردوولا سەبارەت بە بەڕێوەچوونی خولی دیکە لە هەفتەی داهاتوودا کۆتایی هات.
04
داهاتی نەوتی قاچاخی هەرێم ئاشکرا دەکرێت
ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد؛ حکومەتی هەرێم ڕۆژانە نزیکەی ١٨٠ هەزار بەرمیل نەوت بەقاچاخ دەفرۆشێت، وتیشی: داهاتی ڕۆژانەی ئەو نەوتە قاچاخە ١١ ملیۆن دۆلارە.
05
نیگەرانی لە دۆخی تەندروستیی سەری سورەیا ئۆندەر
ڕێکخراوە ئاشتیخوازەکانی تورکیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا نیگەرانییان دەربڕیوە بەرامبەر بە دۆخی تەندروستیی سەری سوورەیا ئۆندەر، لە حیزبی دیموکراسی و یەکسانیی گەلان و ئەندامی شاندەکەی ئیمرالی، داواشیان لێ کردووە بەردەوام بێت لە خەبات لە پێناو ئاشتیدا.