نیسان 20, 2025 10:10 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

01

تەندروستی غەززە:٩٠ شەهید لە ٢٤کاتژمێری ڕابردوودا

وەزارەتی تەندروستیی غەززە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد بە هۆی پەلامارە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ٩٠ کەس شەهید بوون.

02

کوژرانی 3 سەربازی زایۆنی لە کەرتی غەززە

میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند کە لە یەکێک لە قورس‌ترین ڕووداوە ئاسایشییەکانی غەززەدا، ٣ ئەفسەر و سەربازی ئیسراییلی کوژراون.

03

حەکیم: هەڵبژاردنی ئەمجارە یەکلاکەرەوە دەبێت

عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانیی عێراق ڕایگەیاند: گرنگە هەموو هێزەکان و بەتایبەتی موقتەدا سەدر، بەشداریی هەڵبژاردنیپەرلەمانی داهاتوو بکەن، چونکە ئەمە لە پێناو سەقامگیریی وڵاتدایە.

04

ڕەتکرانەوەی داخوازی ئازادیی لایەنگرانی ئیمامئۆغڵوو

دادگای ئەستەموڵ نەیارەتی دەربڕی بەرامبەر بە ئازادکردنی خێرای نزیکەی ٢٠٠ کەس لە گیراوانی خۆپیشاندانەکانی پاڵپشتیکردنی ئەکرەم ئێمام ئۆغڵوو  شارەداری وەلانراوی ئەستەمووڵ.

05

گیرانی ١٦ ئەندامی داعش لە ئۆردووگای ئەلهۆڵ

لە هەڵمەتێکی ئاسایشی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری کوردەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ئۆردووگای ئەلهۆڵ، ١٦ ئەندامی داعش گیران و دەستیشگیرا بە سەر ژمارێکی زۆر چەک و کەرەستەی جەنگی.

06

ئەمریکا ئامادەی قبووڵکردنی دەسەڵاتی ڕووسیا بە سەر کریمەیە

سی ئێن ئێن بە گێڕانەوە لە ژێدەرە ئاگادارەکان ڕایگەیاندووە کە حکومەتی ترەمپ ئامادەیە وەکوو بەشێک لە ڕێککەوتنی ئاگربڕی ئۆکراین، دەسەڵاتی ڕووسیا بە سەر نیمچەدوورگەی کریمە بە ڕەسمییەت بناسێ.

07

شەپۆلی ناڕەزایەتیی دژ بە ترەمپ لە ئەمریکا

هەزاران کەس لە هەموو ٥٠ ئەیالەتەکەی ئەمریکا دوێنێ ڕژانە سەر شەقامەکان و لە چوارچێوەی بزووتنەوەی «۵۰۵۰۱» دژ بە سیاسەتەکانی ترەمپ درووشمیان دا. بزووتنەوەی «۵۰۵۰۱» کورتکراوەی ٥٠ خۆپیشاندان لە ٥٠ ئەیالەت بە یەک بزووتنەوەیە.