نیسان 20, 2025 13:10 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

01

زیاتر لە ٣٨ پەلاماری ئاسمانیی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن

فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لەماوەی ٣ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ٣٨  جار پەلاماری پارێزگاکانی سەنعا، حودەیدە، مەئاریب، و عومرانیان داوە، کە ٢٠ لەو پەلامارانە کراونەتە سەر سەنعا.

 02

هێرشێکی درۆنی بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە لوبنان

سەرچاوە لوبنانییەکان بڵاویان کردەوە کە سوپای ڕژێمی زایۆنی بە درۆن ئۆتۆمبێلێکی لە ناوچەی "کەوسەرییە"ی باشووری لوبنان کردووەتە ئامانج.

03

سووربوونی زایۆنییەکان لەسەر بەردەوامبوونی ڕێگریکردن لە هاتنی هاوکارییەکان بۆ غەززە

ئیتمار بن گوێر، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ڕژێمی زایۆنی جەختی کرد لە سەر پێویستیی درێژەدان بە شەڕ و جەنایەتی دژ بە خەڵکی ستەملێکراوی کەرتی غەززە و ڕێگریی بەردەوام لە هاتنە ناوەوەی سووتەمەنی، ئاو، خۆراک و کارەبا ، بە مەبەستی ناچارکردنی خەڵکی خۆڕاگری ئەم ناوچەیە بۆ تەسلیمبوون.

 

04

پێویستە زووتر حکومەتی هەرێم پێکبهێنرێت

سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە وتارێکدا لە شاری دهۆک ڕەخنەی لە دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت گرت و پێیداگرت کە دۆخی هەرێم بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە وەها دواکەوتنێک نادات.

05

وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی ئوردۆن دەکات

وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئوردن بە سەردانێکی فەرمی گەیشتنە ئەممانی پێتەختی ئەم وڵاتە.

06

کیێڤ بەبێ پشتیوانی ئەمریکا دەڕووخێ

ڕۆژنامەی واشینگتۆن پۆست نووسیویەتی؛ بێتوو ئۆکراین زانیاریی هەواڵگری لە ئەمریکاوە پێنەگات، ناتوانێت زیاتر لە دوو هەفتە لە مەیدانی شەڕ لەگەڵ ڕووسیادا بمێنێتەوە.