May 22, 2025 08:38 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

١-

هۆشداری دانی عەراقچی لە بارەی " هەڵەی گەورە"ی ئەوروپا

وەزیری کاروباری دەرەوە سەبارەت بە حەرەکەتی ئەوروپا بەرەو چالاککردنی میکانیزمی ماشە هۆشداری داو وتی: ئەگەر ئوروپا بکەوێتە دوای ئەم کاروکردەوەیە دەبێ شوێنهاتەکانی  قبوڵ بکات.

 

٢-

ئیرەوانی : ڕژێمی زایۆنیستی لە پارچە پارچەکرانی سووریا قازانج دەکات

سەعید ئیرەوانی نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: بەبێ گۆمان تەنیا لایەنێک کە لە پارچە پارچە کران وبێ سەقامی لە سووریا قازانج دەکات ، ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیە.

 

٣-

پەلاماری سەرایا قودس بۆسەر ناوەندێکی سەربازی وشارۆچکەیەکی زایۆنیستی

سەرایا قودس، لقی سەربازی جەهادی ئیسلامی فەلەستین ڕایگەیاند کە هێزەکانیان ، ناوەندی سەربازی ڕژێمی زایۆنیستی بەناوی زیکیم و شارۆچکەیەکی زایۆنیست نشینیان بە هاوێشتنی چەند ڕۆکێت داوەتە بەر دەسڕێژ.

 

٤-

کوژرانی دوو کارمەندی باڵوێزخانەی ڕژێمی زایۆنیستی لە ئەمریکا

کاربەدەستانی ئەمریکایی ڕایانگەیاند دوو کارمەندی باڵوێزخانەی ڕژێمی زایۆنی لە واشنتۆن ، لە نزیک موزەی جووەکان و هەروەها لە نزیک نوسینگەی " ئیف بی ئای" لە ڕەوتی تەقەکرانێکدا کوژران .

 

٥-

پەلاماری تازەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر باشووری لوبنان

وەزاڕەتی تەندروستی لوبنان لە شەهید کرانی لوبنانێک وبرینداربوونی دووکەسی تر لە پەلاماری تازەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر شارۆچکەی "یاتر" لە باشووری لوبنان هەواڵی دا.

 

٦-

ڕەخنە وگازەندەی بەغدا لە ڕێککەوتنە مۆرکراوەکانی وزە لە لایەن هەولێر لەگەڵ ئەمریکا  

وەزیری نەوتی عێراق ناڕەزایەتی خۆی لەگەڵ ڕێککەوتنە مۆرکراوەکانی وزە لەلایەن هەولێر لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکایی ڕاگەیاند ووتی: لەم بارەوە بەغدا تیبینی گەلێکی هەیە کە دەبێ ئەم تیبینیانە لە گرێبەستەکان لەبەر چاو بگیردرێن.

 

٧:

هاوکاری تورکیا لەگەڵ هەولێر وبەغدا بۆ چەکداماڵینی پە.کە.کە

بە پیی ڕاپۆرتی میدیاکان میتی تورکیا سەرقاڵی جێبەجێ کردنی ڕەوتی چەکداماڵینی پەکەکە بە هاوکاری حکومەتی عێراق وهەرێمی کوردستانە وئەم ڕەوتە هەتا سەرەتای مانگی سێپتەمبەر بەردەوام دەبێت.