May 22, 2025 10:20 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

١-

ڕێککەوتنی  ئێران لەگەڵ پێشنیاری بەڕێوەبردنی خولی پێنجەمی وتووێژەکان لەگەڵ ئەمریکا

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران هەواڵی دالە ڕەزامەندی تاران لەگەڵ پێشنیاری بەرێوەبردنی خولی پێنجەمی وتووێژە ناڕاستەوخۆکان لە گەڵ ئەمریکا لە ڕۆژی هەینی دا.

 

٢- حەماس چەکەکانی دانانێت

جەهاد تەها وتەبێژی حەماس شەرت ومەرجەکانی نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی لەبارەی ئاگربڕ لە غەززەی ڕەد کردەوە وڕایگەیاند ، خۆڕاگری فەلەستین هیچکات چەکەکانی خۆی دانانێت.

 

٣-

بەردەوامکرانی دڕندەکاریەکانی سوپای تیرۆر لە غەززە

لە درێژەی جەنایەتەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە ، سوپای تیرۆرلە پەلامارە تازەکانی خۆی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە ٨٧ فەلەستینی تری شەهید ودەیان کەسی تریشی بریندارکرد

 

٤-

هۆشداریدانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی دۆخی غەززە

ستیفان دووجارێک وتەبێژی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی بارودۆخی نالەباری غەززە لە سێبەری بەردەوامکرانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ئەم ناوچەیە هۆشداری دا/.

 

٥-

شامی : وەڵامی ئێمە واوەتر لە حەیفا وبن گۆرێون دەبێت

زەیف اللە شامی ئەندامی مەکتەب سیاسی ئەنساروڵلای یەمەن ڕایگەیاند کە وەڵامی سەربازی سوپای یەمەن بە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر غەززە غافڵگیرانە وواوەتر لە پەلاماربۆ سەر حەیفا وفڕگەی بن گۆریۆن لە تلا ڤیڤ دەبیت.

 

٦-

 بەردەوامکرانی پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر بنکە وناوەندەکانی پە.کە.کە

ناوەندی زانیاری گەیاند وچاپەمەنیەکانی پە. کە.کە ڕایگەیاند ، سەربازی ڕاگەیاندنی ئاگربڕلە لایەن پە.کە،کە وە و هەوڵ وتەقالا بۆ دامەزرانی ئاگربڕ لە تورکیا ، پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر ناوەندەکانی پە.کە.کە هەروا بەردەوامە .

 

٧-

 ڕەخنە وگازەندەی سیناتۆری ئەمریکایی لە پشتیوانی کردنی واشنتۆن لە ڕژێمی زایۆنیستی

برنی سێندێرز سیناتۆری ئەمریکایی بە ڕەخنە گرتن لە داکۆکی واشنتۆن لە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە وتی: مێژوو هاوکاری کردنی ئەمریکا لە جەنایەتەکانی غەززە هیچکات لە بیر ناباتەوە.