ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 22-05-2025/ پیداگری سەرلەشکەرباقری لەسەرئامادەیی هێزە چەکدارەکانی ئێران
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
١-
پیداگری سەرلەشکەرباقری لەسەرئامادەیی هێزە چەکدارەکانی ئێران
سەردار سەرلەشکەرمحەممەد باقری ، سەرۆکی ئەرکانی گشت هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: ئاستی ئامادەیی وتوانایی ڕەزمی وئاسایشتی هێزە چەکدارەکان بۆبەرگری کردن لە خاکی وڵات لە دۆخی باش ولەبار دایە.
٢-
هۆشداری دانی ئانڕوا: کەرتی غەززە لە سەروبەندی قات وقڕی دایە
فیلیپ لازارینی ، سەرۆکی ئانڕوا، بە هۆشداریدان لە بارەی دۆخی کارەساتباری مرۆڤی لە غەززە ، جەختی کرد ، گەمارۆی ئەم ناوچە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستیەوە خەڵکی ئەم ناوچەیەی ڕووبەڕووی قات وقڕی کردەوەتەوە.
٣-
دەستپێکرانی دابەشکردنی ٩٠بارهەڵگری یارمەتیە مرۆڤ دوستانەکان لە غەززە
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دەستپێکرانی دابەشکردنی ٩٠ بارهەڵگری یارمەتیە مرۆڤ دوستانەکان بۆ دانیشتووانی غەززە هەواڵی داو وڕایگەیاند ، ئەم بارهەڵگرانە لە تێپەڕگەی کەرم شالوم گەیشتوونەتە ناو غەززە.
٤-
مەبەستی ناتانیاهۆ کۆچاندنی بە زۆرە ملیی فەلەستینیەکان لە غەززەیە
مەحمود مەرداوی ، یەکێ لە ڕێبەرانی حەماس وتی: ناتانیاهۆ ، بە بەردەوامکرانی سیاسەتە دەستدرێژکارانەکانی خۆی، لەدووی جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی کۆچاندنی بە زۆرەملیی فەلەستینیەکان لە ژێر پەردەی شەڕدایە.
٥-
پیداچوونەوە لە پێوەندی یەکێتی ئەروپا لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی
ئیو گەدی بەڕێوەبەری نوسینگەی ڕێکخراوە ئەوروپیەکان لە ڕێکخراوی بەخشینی نێودەوڵەتی بە پێشوازی کردن لە بڕیاری یەکێتی ئەوروپا لە پیداچوونەوە کردن لە پێوەندی خۆی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ئەم بڕیارەی بەدرەنگ وەسف کرد.
٦-
کۆبوونەوەی سنە دەستپێکەری خولێکی تازە لە پێوەندیەکانی ئێران وهەرێمی کوردستانی عێراقە
پارێزگارانی هەرێمی کوردستانی عێراق، لە سەردانێکردن لە پێشانگەی تواناییەکانی تەکنۆلۆژیاو هەناردەکردنی زانکۆی کوردستان لە سنە پییان داگرت، کۆبوونەوەی سنە دەستپێکەری خولێکی تازە لە پێوەندیە ڕوولە پەرەکانی ئێران وهەرێمە .
٧-
هاتنی سەربازانی زایۆنیست بۆ ناوەندێکی زرەیی لە باشووری سووریا
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکان ، کاروانی سەربازی ڕژێمی زایۆنیستی داگری ژمارەیەک ترۆمۆبیل وهێز گەیشتنە ناو بنکەی یەکەی زرەیی لە نزیک گوندی ئەلمەعلەقە لە پارێزگەی قۆنەیتەرە وئەوێیان بە شێوەی تۆکمە وتەواو کاول کرد .