May 23, 2025 13:15 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

١-

عەراقچی ڕوولە ئەمریکیەکان: کاتی بڕیارگرتن گەیشتووە

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران جارێکی تر لەسەرمافی ئێران لەمەڕ هەبوونی وزەی ئاشتیخوازانەی ناڤۆکی وپیتاندن جەختی کرد وڕوولە ئەمریکیەکان وتی: کاتی بڕیارگرتن گەیشتووە.

 

٢-

بەردەوامکرانی جەنایەتەکانی سوپای تیرۆر وبەرزبوونەوەی ژماری شەهیدان

بەردەوامکرانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەرخان یونیس وپەلامارە توپخانەییەکانی ئەم ڕژێمە بۆسەر غەززە بووەتەهۆی شەهیدبوونی ٧٠ فەلەستینی تر وبرینداربوونی دەیان کەسی تر.

 

٣-

پەلاماری هەمدیسانی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بۆ سەر فڕگەی بن گۆریۆن

یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئەمڕۆ هەینی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هێزە یەمنیەکان جارێکیتر بە مووشەکێکی بالستیکی واوەدەنگ فڕگەی بن گۆریۆنیان داوەتە بەر دەسڕێژ.

 

٤-

پیداگری ئێران لە سەر گەشەی پێوەندی لەگەڵ عێراق

باڵوێزی ئێران لە عێراق بە ئاماژەدان بە بارستاکانی هاوکاری نێوان ئێران وعێراق ، لەسەر گەشەی بەرهەمهێنانی هاوبەش، لابردنی کێشە وئاستەنگەکان وسودوەرگرتن لە مەزیەتەکانی ناوچەیی لە سەروبەندی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاڵووێرە ئابووریەکانی دوو وڵات جەختی کرد.

 

٥-

لێکدانەوەی ستراتژیای نوێ ئاسایشتی نیشتمانی عێراق لەلایەن سودانیەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: لە سترتژای نوێ عێراق، بەغدا لەدووی پاڕاستنی هەبوونی خۆی لە بەرامبەر کێشە وئاستەنگەکان ودابین کردنی بەرژەوەندی خۆی بۆ دەس ڕاگەیشتن بە مەبەست وئامانجە ستراتژیکەکان وگەشەی پێوەندی ناوچەیی ونێودەوڵەتیە.

 

٦-

کەوتنەخواری جێتێک لەئەمریکا چەند کوژراوو برینداری لێکەوتەوە

بە پیی ڕاپۆرتی میدیا ئەمریکیەکان، بە هۆی کەوتنەخواری جێتێک لە سن دیگۆی ئیالەتی کالیفوڕنیای ئەمریکا چەند کەس کوژران وبرینداربوون و١٥ ماڵ وشارومەندی ئەمریکایی لە نا و ئاگردا سووتان .