May 23, 2025 10:20 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

١-

بەقایی : بەردەوامکرانی بایکۆتەکان ، ئیرادەی ئەمریکا لە دیپلۆماسی دەخاتە ژێر پرسیار

وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە بایکۆتە نوێکانی ئەمریکا لە دژی ئێران ، لە سەروبەندی خولی پێنجەمی وتووێژەکان ، وتی ئەم کارە نشانەیەک لە شک وگومان لە ئیرادەی ڕاستەقینەی ئەمریکا بۆ چارەسەر کردنی ئاشتیخوازانەی ناکۆکیەکانە.

 

٢- زەبروەشاندنی خۆڕاگری فەلەستین لە سوپای تیرۆر

سەرایا قودس لقی سەربازی جەهادی ئیسلامی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا هەواڵی دا لە ئۆپراسیۆنی بۆسەدانی داڕشتیانەی خۆی لە دژی سەربازانی سوپای تیرۆرلە ڕۆژهەڵاتی خان یونیس وکوژران وبریندارکردنی چەند سەربازی زایۆنی .

 

٣-

سەتی ٩٤ی نەخۆشخانەکانی غەززە زیانیان لێکەوتووە

ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی ڕایگەیاند کە سەتی ٩٤ لە نەخۆشخانەکانی غەززە لە پەلامارەکانی سوپای تیرۆر زیانیان وێکەوتووە ولە ٣٦ نەخۆشخانە لەم ناوچە، تەنیا ١٩ ناوەند بەشێوەی پڕژوبڵاووکەم کار ئەکەن .

 

٤-

خۆپیشاندانی بنەماڵەی گیراوانی زایۆنی لە دژی ناتانیاهۆ

لێژنەی بنەماڵەی گیراوانی زایۆنی لە خۆپێشاندانێکدا وێڕای مەحکوم کردنی سیاسەتە شەڕخوازانەکانی ناتانیاهۆ لە بەیاننامەیەکدا لە کابینەی ناتانیاهۆداوایان کرد بە مۆر کردنی ئاگربڕلەگەڵ حەماس کۆتایی بدەن بە ٥٩٤ ڕۆژ ڕەنج وئازاریان.

 

٥-

دەستدرێژکاری هەمدیسانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر باشووری لوبنان

سوپای ڕژێمی زایۆنیستی جارێکی تر شارۆچکەی شەمع، گوندەکانی دەوروبەری سور، شارۆچکەی دەیر ئەنتار، ناوچەی وادی ئەلعزیە وشارۆجکەی تول لە باشووری لوبنانیان بۆمباران کرد.

 

٦-

 پیداگری دووجارێک لەسەر وتووێژی ئەندامانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی نامەی ئێران

ستێفان دووجارێک وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە سکرتێری گشتیی ئەم ڕێکخراوە نێونەتەوەییە، نامەی ئێران دەخاتە بەردەستی  ئەندامانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی شوێنهاتەکانی شەڕاشوویی نانەوەی شێمانەیی ڕژێمی زایۆنی.