ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 23-05-2025/ ئەمریکا لە دووی ناکۆکی نانەوە لەناوچەیە
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
١-
ئەمریکا لە دووی ناکۆکی نانەوە لەناوچەیە
سەرۆک کۆماری ئێران لە دیداروچاوپێکەوتنی پارێزگارانی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک وهەڵەبجەی هەرێمی کوردستانی عێراق بەئاماژەدان بە فەرهەنگ ومێژووی هاوبەشی خەڵکی ناوچە وتی : ئەمریکا شەیتانی گەورە لەدووی ناکۆکی نانەوە لە ناوچەیە.
٢-
پیداگری عەراقچی لەسەر مافی ئێران لە بوونی وزەی ئاشتیخوازانەی ناڤۆکی
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە وزەی ئاشتیخوازانەی ناڤۆکی مافی خەڵکی ئێرانە وتی: ئەگەر ئەمریکیەکان بیانهەوێ ئێران لەم مافە بێوەری بکەن ، هیچ ڕێککەوتنێک سەرناگرێت.
٣-
پیداگری نەعیم قاسم لەسەر بەرەڤانی کردنی حیزبوڵڵا لە خاکی لوبنان
شێخ نەعیم قاسم سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵا ، لە پەیامێکدا بۆخەڵکی باشووری لوبنان وتی: " ئێمە تۆزقاڵێک لە خاکی پڕلەشانازی خۆمان لە باشووری لوبنان لە کیس نادەین ولە بەرامبەر داگیرکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی خۆڕاگری ئەکەین .
٤-
بەردەوامکرانی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە
لە پەلامارە نوێکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە ٨٥ فەلەستینی تر شەهید ودەیان کەسی تریش برینداربوون.
٥-
داوای نوێنەرانی پەرلەمانیی جیهان لەسەر کۆتاییدان بە قات وقڕی لە غەززە
دەیان نوێنەری پەرلەمانیی لە سەرانسەری جیهان بە دەرکردنی بەیاننامەی جۆربەجۆر خوازیاری کردەوەی خێرا بۆ کۆتاییدان بە قات وقڕی لە کەرتی غەززە بوون.
٦-
پەلاماری مووشەکی هەمدیسانی یەمەن بۆ سەر تلاڤیڤ
یەمەنیەکان بەیانی ئەمڕۆ هەینی جارێکی تر بە هاوێژرانی موشەکیکی بالستیک بەرەوسەرزەویە داگیرکراوەکان، ملیۆنان زایۆنیان توشی ترس وتوقان کردووە وڕەوانەی حەشارگەکانیان کردن.
٧- بەردەوامکرانی پەلامارەکانی تورکیا لە دژی پە.کە.کە
زکی ئاکتورک وتەبێژی وەزاڕەتی بەرگری تورکیا ، لە بەردەوامکرانی پەلامارەکان، ئۆپراسیۆنە سەبازی وکردەوە ئاسایشتیەکان لە دژی هێزە کانی پەکەکە هەواڵی دا وهەتا لەناوبردنی بارستای کاروکردە وجمووجوڵی پەکەکە ئەم پەلامارانە بەردەوامە.