ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 24-05-2025/ عەراقچی: ئەمریکا باشترلە هەڵوێستەکانمان تێگەیشتووە
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1
عەراقچی: ئەمریکا باشترلە هەڵوێستەکانمان تێگەیشتووە
لە کۆتایی خولی پێنجەمی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە ئەم خولە یەکێک لە گرینگترین خولەکانی دانوستانەکان بووە وتی: ئێستا تێگەیشتنێکی باشتر و ڕوونتر لە هەڵوێستەکانمان لەلایەن ئەمریکاوە پێکهاتووە.
2-
ئیدانەکردنی پێشنیاری نوێنەری ئەمریکایی بۆ بۆردومانی ئەتۆمی غەززە
بزووتنەوەی حەماس و جیهادی ئیسلامی فەلەستینی بە توندی ئیدانەی لێدوانەکانی ڕێندی فاین نوێنەری کۆماریخوازی کونگرەی ئەمریکایان کرد کە خوازیاری بۆردومانی ئەتۆمی کەرتی غەززە بووە و ئەو کارەیان بانگهێشت بۆ ئەنجامدانی جەنایەتیان زانی
3-
دۆخی تەندروستی لە غەززە سامناکە
.. خەلیل ئەلدەقران، وتەبێژی نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا لە غەززە ئاماژەی بە دۆخی ناخۆشی سیستەمی چاودێری تەندروستی غەززە کرد و وتی: تا ئێستا هیچ دەرمان و کەرەستەیەکی پزیشکی نەگەیشتووەتە نەخۆشخانەکانی غەززە.
4-
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان: ئیسرائیل ڕژێمێکی داگیرکەرە
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە ڕەخنەگرتن لە ڕێگریی ڕژێمی زایونی لە گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە، ڕایگەیاند کە ڕژێمی ئیسرائیل ڕژێمێکی داگیرکەرە.
5-
خۆپیشاندانی لایەنگرانی غەززە لە یەمەن
ملوێنان لایەنگری خەڵکی غەززە لە چەند شاری یەمەن لەوان سەنعا و سەعدە خۆپیشاندانی بەرفراوانیان ئەنجامدا و جارێکی دیکە تاوانەکانی سوپای تیرۆریستی لە غەززەیان شەرمەزار کرد و جەختیان لە پشتیوانی خۆیان لە ئارمانجەکانی فەلەستین کردەوە.
6
بەشداری 118 حزب و 25 هاوپەیمانی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، 118 پارتی سیاسی و 25 هاوپەیمانی و 16 لیستی تاکەکەسی داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق