ته‌مووز 07, 2025 08:37 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

1-

سەرانی بریکس، دڕندەکارییەکانی ئیسرائیل دژی ئێرانیان شەرمەزار کرد

سەرۆکانی ئەندامی بریکس لە بەیاننامەی حەڤدەیەمین کۆبوونەوەی ئەو گرووپەدا، وێڕای هێنانەئارای داواکارییان بۆ چوونەدەری رژیمی زایۆنی لە غەززە، پەلاماری دەسدرێژکارانەی ئەو رژیمە بۆسەر ئێرانیان شەرمەزار کرد.

2-

پێداگریی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا لەسەر کۆتایی هێنان بە ژینۆساید لە غەززە

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا لە چاوپێکەوتنیان لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سەرۆکانی بریکس لە بەرێزیل، جەختیان کرد لەسەر پێویستیی کۆتایی هێنان بە ژینۆسایدی فەلەستینیەکان لە غەززە.

3-

پوتین: مۆدێلی بەجیهانی کرانی لیبراڵی، ماوەی بەسەر چووە

سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە وتاردانە ڤیدیۆییەکەی لە کۆبوونەوەی سەرانی بریکس، وتی: بەجیهانی کرانی لیبڕاڵی، ماوەی بەسەرچووەو داهاتوو، هی وڵاتانی ڕوو لە گەشەیەو ئەو وڵاتانە دەبێ کەڵک وەرگرتن لە دراڤە نیشتمانییەکان، پەرە پێ بدەن. 

4-

درێژەی تاوانکارییەکانی سوپای ترۆر و چوونەسەری ژماری شەهیدانی غەززە

بەپێی ڕاپۆری میدیاکان، لە ئاکامی پەلاماری ئاسمانیی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی رژیمی زایۆنی بۆسەر خانووبەرەو بیناکان، ناوەندە فریاگوزارییەکان و شوێنی حەواندنەوەی ئاوارەکان، ٨٢ فەلەستینی دیکە لە غەززە شەهید بوون.

5-

یەحیا سەریع: پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی، بێ ئاکام بوو

سەرتیپ"یەحیا سەریع" وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وێڕای ئاماژە بە بێ ئاکام بوونی پەلاماری زایۆنییەکان بۆسەر یەمەن و ڕاگەیاندنی پشتگریی لە خەڵکی غەززە، پێی داگرت؛ لە هێرشی تۆڵەسەندنەوەدا بەدوو مووشەک، سەرزەوینە داگیرکراوەکانی بەئامانج گرتووە.

6-

پەلاماری ئاسمانیی رژیمی زایۆنی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی لوبنان

سەرچاوە هەواڵییەکانی لوبنان ڕایانگەیاند؛ فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنی دوێنێ ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە لەوان ناوچەی "جرود"ی شارۆچکەی بودای لە رۆژاوای بەعلبەک و دەورووبەری شارۆچکەی "بەسلیا"یان بۆردومان کرد.