ته‌مووز 07, 2025 10:25 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1-

پێداگریی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا لەسەر پەرەی پەیوەندییەکان

لەدیداری وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سەرانی بریکس، دوو لایەن وێڕای پێداگریی لەسەر پەرەی هەرچی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات، لەبارەی گۆڕانکارییە ناوچەییەکانی پاش دەسدرێژکاریی رژیمی زایۆنی و ئەمریکا بۆسەر ئێران، وتووێژیان کرد.

2-

تەخت رەوانچی: ئێران هەروا پێشوازیی دەکا لە شێوازی دیپلۆماسی

تەخت ڕەوانچی وتی: سەرباری بێ متمانەبوون بە واشنگتۆن پاش خەساردانی جیددیی لە دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ئێران، تاران هەروا پێشوازیی دەکا لە شێوازی دیپلۆماسی.

3-

کاربەدەستی باڵای ئەنساروڵڵا: تۆڵەی سەخت لە زایۆنییەکان دەکەینەوە

"نەسرەدین عامر" یاریدەری سەرۆکی ئەنساروڵڵا بۆ کاروباری میدیایی، کاردانەوە بە دەسدرێژکاریی رژیمی زایۆنی بۆسەر یەمەن، وتی: ئێمە خەو لە چاوی زایۆنییەکان دەزڕێنین، بێگومان دەسدرێژکاری سەر یەمەن وغەززە، خەوێکی ئارامی نابێ.

4-

راگیرانی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بێن گوریۆن

بەپێی ڕاپۆری سەرچاوە هەواڵییەکان، پاش تێگیرانی مووشەکێکی یەمەنی لە فڕۆکەخانەی بێن گوریۆن هەڵکەوتوو لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان، گەشتەکانی ئەو فڕۆکەخانە، راگیران.

5-

بەڕێوەچوونی عاشورا لەناوەڕاستی ئوروپادا

هەزاران کەس لە شیعەکان و هۆگرانی ئالوبەیت بە نەتەوەی جۆراوجۆرەوە، دوێنێ و لە رۆژی عاشورادا بە ئامادەبوونی بەرفراوان لە شەقامەکانی لەندەن، تازیەبارییان کردو زایەڵەی پەیامی خۆڕاگری و ئازادەیی ئیمام حوسێن(ع) - یان لەناخی ئوروپادا، بڵاو کردەوە.

6-

دیداری مەشهەدانی و بارزانی سەبارەت بە قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پاش دیدار لەگەڵ "مەسعود بارزانی" لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، پەرلەمانی عێراق، ئەرکمەندە بە چارەسەریی تۆکمەی قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و ئەو بابەتە، تێکەڵ بە کێشە سیاسییەکان ناکا.