ئاب 17, 2025 13:19 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

01

سپاس و پێزانینی ئێران بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ئەربەعین

باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا ، لە پەیامێکدا ڕێزیگرت لە مەرجەعیەتی باڵا ، حکومەت ، گەلی عێراق ، عەشاییر و ھێزە ئاسایشیەکانی ئەم وڵاتە لەبەر سەرکەوتنیان لە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی چلەی حوسێنی و ئەم خزمەت و ڕاژەکاریەی بە نمونەیەکی بێوێنە لە کەرەم و میوانپەروەری و سەخی بوون زانی . 

 

02

پارتی و یەکێتی هەوڵ دەدەن زووتر کابینەی نوێ پێکبهێنن

بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ڕاپەڕینی پارتی، دووپاتی کردەوە، لەگەڵ یەکێتی ڕێککەوتوون لە ئەیلوولی داهاتوودا، خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەست بە کارەکانی بکات. دەشڵێت: لەگەڵ یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکوومەت هەنگاوی باشمان بڕیوە.

 

03

75%ـی نەوتی عێراق هەناردەی بازاڕەکانی ئاسیا دەکرێت

ڕوانگەی ئیکۆ عێراق کە تایبەتە بە کاروباری ئابووریڕایگەیاند، زۆرینەی هەناردەکردنی نەوتی عێراق  بۆ بازاڕەکانی ئاسیایە، ئەمەش بەهۆی هەرزانیی تێچووی گواستنەوەی نەوتەکەیە.

 

04

گیرانی ژمارێک لە ناڕازیان لە خۆپێشاندانی بەرلین لە دژی شەڕی غەززە

پۆلیسی ئاڵمان ژمارێک لە ئامادەبوان لە خۆپێشاندانی شاری بەرلینی دەسگیر کرد کە خوازیاری کۆتاییھێنانی خێرای شەڕ لە دژی کەرتی غەززە بوون . 

 

05

تڕەمپ باسی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەگەڵ ڕوسیا و ئۆکراین دەکات 

دۆناڵد تڕەمپ بە سەرکردەکانی یەکیەتی ئەوروپا و ئۆکراینی گوتووە کە حەزدەکات ڕێکەوتی 22ی ئاب کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لەگەڵ ڕوسیا و ئۆکراین  بەڕێوەببات  . ھەڵبەت ئەم دیدارە بەستراوەتەوە بە  سەرکەوتووبوونی دانوستانی تڕەمپ و زلنیسکی لە ڕۆژی دوشەممە لە کۆشکی سپی .