ئاب 18, 2025 08:33 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30

١

هێرشی گوردانەکانی قەسام بۆسەر ترۆمبیلی زایۆنییەکان

گوردانەکانی قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، چەند گرتە ڤیدیۆیەکی هاوپێوەند بە هەڵمەتی "بەردی داوود"ی بڵاوکردەوە کە تێیدا، ترۆمبیلە سەربازییەکانی دوژمنی زایۆنی و گردبوونەوەی هێزەکانی لە شاری خان یونس و میحوەرەی سەلاحەدین لە باشوری کەرتی غەززەی کردۆتەئامانج.

 

٢

پەلاماری زایۆنییەکان بۆسەر هێزگەکانی کارەبا، هەڕەشە دژی ئاسایشی ناوچەیە

وەزیری دەرەوەی یەمەن وتی: پەلاماری رژیمی زایۆنی بۆسەر هێزگەکانی کارەبای "حەزیز"، بووەهۆی لەکۆنترۆڵ دەرچوونی بەتەواوەتی ئەو دامەزراوانەو ئەوەش، بەملوێنان کەسی مەدەنی لە کارەبا، بێ بەش کرد.

 

٣

پەرلەمانتاری لوبنانی: چەکی حیزبوڵڵا، بۆ دانوستان ناشێ

"ئیبراهیم ئەلموسەوی" نوێنەر لە پەرلەمانی لوبنان پێی داگرت، چەکەکانی حیزبوڵڵا، دانوستانیان لەسەر ناکرێ بەڵکوو دەستەبەری و گەرەنتی ڕاستەقینەن بۆ پاراستنی لوبنان و خەڵکەکەی لەهەمبەر پەلامارگەلی بەردەوامی رژیمی زایۆنی.

 

٤

دوورخرانەوەی٩٢کاندید لە ڕکابەریی هەڵبژاردنەکانی عێراق

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ٨٨ بەربژێر لەبەر ئەوەی دۆسییەی تاوانیان بووەو٤ بەربژێری دیکەش بەهۆی ئەوەی سەنەدی ساختەیان خستووەتەبەردەست، لە پێڕستی ڕکابەرییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەو وڵاتە دوورخرانەوە.

 

٥

٣کوژراو و ٨ بریندار لەئاکامی دەسڕێژو تەقە لە ئەمریکا

شەڕی چەکداریی لە ناوچەی "بروکلین"ی نیۆیۆرک، کوژرانی سێ کەس و برینداربوونی هەشت کەسی دیکەی لێکەوتەوە. ساڵانە،  هەزاران کەس لە ئەنجامی تەقەو دەسڕێژ لە ئەمریکا، دەکوژرێ.