ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 18-08-2025/ لاریجانی: لەتەنیشت برایانی موسڵمانمان داین
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
١
لاریجانی: لەتەنیشت برایانی موسڵمانمان داین
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وتی: لە تەنیشت برایانی موسڵمانمان داین و یارمەتییان دەدەین بەڵام فەرمان نادەین. ناوبراو ڕوو لە دەوڵەتە رۆژاواییەکان وتی: پەسەندی ناکەین وڵاتێک، دوامۆڵەت بۆ گەلانی دیکە دیاریی بکا، ئێوە چ کارەن کە مۆڵەت بدەن و کات دیاریی بکەن؟
2
رۆژانە٣٠کەس بەهۆی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی لە غەززە، کەمئەندام دەبن
چاودێری مافی مرۆڤی ئوروپا-مەدیتەران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، شەڕی ژینۆساید دژی کەرتی غەززە رۆژانە ٣٠ فەلەستینی تووشی کەمئەندامیی هەمیشەیی یان کاتیی دەکا. ژماری کەسانی تووشبوو بە کەمئەندامی لە کەرتی غەززە لەماوەی٢٢مانگ شەڕدا، نزیک بە سەتا٣٥ زیادی کردووە.
3
ئیلهام ئهحمهد: دژی پڕۆژهی پارچه پارچهکردنی سوریاین
"ئیلهام ئهحمهد" لە بەرپرسانی باڵای کوردی سوریا وتی: پێویسته دواڕۆژی سوریا له چوارچێوهی دهستورێک بنیاد بنرێت که پێکهاتهکانی به یهکسانی و دادپهروهریی پێکهوه بژین و دهشڵێت، "له دژی پڕۆژهی پارچه پارچهکردنی خاکی سوریاین".
٤
درانی بەڵگەو بڕوانامەی ساختەی خوێندن لە تورکیا
وەزیری ناوخۆی تورکیا وتی: لە٣٩پارێزگای ئەو وڵاتە، ٤٠٠ کەس بەتۆمەتی کەڵک وەرگرتنی ناڕەوا لە واژۆی ئەلەکترۆنی و درانی سەنەدی ساختە بەتایبەت سەنەدو بڕوانامەی ساختەی خوێندن، دەسبەسەر کراون.
5
چوونەسەری ڕێژەی بەرهەمهێنانی پلاستیک لە جیهان، جێی مەترسییە بۆ ژینگە
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایدەگەیێنێ؛ بەرهەمهێنانی پلاستیک 441% زیاد دەبێت؛ نوێنەرانی 180 وڵات کۆمەڵێک کۆبوونەوەی چڕیان کرد، بەڵام نەیانتوانی لەسەر خاڵە سەرەکییەکان بگەنە رێککەوتن.