ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 18-08-2025/ ئێران: لەحاند ئامادەبوونی دەورگێڕانی واوەناوچەیی لە قەوقازدا، هەستیارین
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
1
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: لەحاند ئامادەبوونی دەورگێڕانی واوەناوچەیی لە قەوقازدا، هەستیارین
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەی قەوقاز، وتی: ئێمە زۆر بەئاشکرا وتوومانە کە لەحاند ئامادەبوونی دەورگێڕانی واوەناوچەیی هەستیارین و زۆر بەڕوونی بەئاگاداریی دۆستان و برادەرانمان لە ئەرمەنستان ڕاگەیاندو شیکارییەکانی ئەوانیشتمان بیست.
2
کۆتایی هاتنی چالاکیی پەرلەمانی عێراق
ژمارەیەک پەرلەمانتار له پەرلەمانی عێراق ئەگەری ئەنجامدانی کۆبونەوەی پەرلەمان لە چەند ڕۆژی داهاتودا به "مهحاڵ" ناودهبن، ئهوه لهکاتێکدایه دوو مانگ و نیو ماوە بۆ هەڵبژاردن، بەڵام وادیارە خولی پێنجەمی پارلمانی عێراق بە شێوەیەکی کاریگەر کۆتایی هاتووە.
3
وەزیری دەرەوەی عێراق: ناتوانین بەزۆرەملێ، چەک لە حەشدی شەعبیی بسێنین
"فواد حوسێن" وەزیری دەرەوەی عێراق پێی داگرت: دەوڵەت ناتوانێ بە زۆرەملێ، چەکەکان لە حەشدی شەعبی بسێنێ. وتیشی: کاتی باسکرانی یاسای حەشدی شەعبی، هەڵە بوو.
4
دەوڵەتی لوبنان بەپاڵپشتیی وادەی پڕووپووچی ئەمریکا، لوبنانی خستەسەر ڕێبازێکی مەترسیدار
"عەلی فەییاز" نوێنەری باڵای حیزبوڵڵا بەئاماژە بەوەی کە ئەو بزووتنەوە لەکاتی ڕاگەیێندرانی ئاگربەس، هەوڵی دا، بوار بۆ جێبەجێکرانی بەرپرسایەتیی کاربەدەستانی لوبنانی خۆش بکا، وتی: دەوڵەتی "نەواف سەلام" بە پێملبوون و پەیڕەوکردنی فەرمانەکانی دوژمن، بێ وەرگرتنی هیچ ئیمتیازێک، لوبنانی خستەنێو ڕێبازێکی پڕمەترسی.
5
سوپای رژیمی زایۆنی بەرەوڕووی کەمیی هێزە
سەرچاوەکانی رژیمی زایۆنی لەقاویان دا، سوپای ئەو رژیمە بۆ چارەسەریی قەیرانی کەمیی هێزی سەربازیی وهێزی پاشەکەوت و یەدەگ، ڕووی کردۆتەبەر دامەزراندنی جووەکانی دانیشتووی وڵاتانی دیکە. ئەوە لەکاتێکدایە کە پێکهاتەی سیاسیی ئەو رژیمە، بڕیاری داوە شاری غەززە داگیر بکا.