ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 19-08-2025/ شەھیدبوونی پەیامنێریکی دیکە لە غەززە
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
01
شەھیدبوونی پەیامنێریکی دیکە لە غەززە
لە درێژەی تاوانکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دژی ھەواڵنێران و بنەماڵەکانی ئەوان ، ، ئیسلام ئەلکومی پەیامنێری فەلەستینی لەگەڵ منداڵەکەی لە ئەنجامی تۆپبارانی ئەرتەشی داگیرکەری زایۆنی بۆسەر گەڕەکی ئەلسەبرە لە باشووری غەززە شەھید بوو .
02
عیززەت ئەڕڕەشق : ئیمە بەدوای کۆتاییھێنان بە جینۆسایدین
عیزەت ئەڕڕەشق لە سەرکردەکانی حەماس لە لێدوانێکدا جەختیکردەوە ئامانج لە ھەڵوێستی ئیجابیی حەماس و گروپە فەلەستینیەکانی دیکە لەگەڵ پێشنیاری ئاگربەس ، ڕاگیرانی جینۆساید لەدژی گەلی فەلەستین لە زووترین کاتی گونجاودایە .
03
خۆدزینەوەی حکومەتی سوریا لە بەرپرسایەتی کوشتار لە سوەیدا
بە زۆربوونی زخت و گوشاری نێودەوڵەتیی بۆ وڵامدانەوە بە کوشتاری خوێناویی لە پارێزگەی سوەیدا ، حکومەتی کاتیی سوریا ھەوڵ ئەدات بەرپرسایەتی لەسەر شانی خۆی ھەڵگرێت و بە بڵاوکردنەوەی یادداشتێکی دیپلۆماتێک ، ھۆزە عەرەبە بادیەنشینەکان بە تاوانبار نیشان بدات .
04
پزیشکیان : تاعامول و ھاریکاریی نھێنیی پێشکەوتنە
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەی بەرنامەکانی سەردانی بۆ ئەرمەنستان ، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئێرانیانی دانیشتووی ئەم وڵاتە گوتی : ھاریکاریی و پێوەندیی جیھان ئێمە جوانتر و شادتر دەکات و لەبەر ئەوە سەردانی وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی دیکە دەکەین تا پێوەندی و ھاریکاریی دوستانەمان زیاتر پەرە پێ بدەین .
05
پوتین لەگەڵ دەستەبەری ئاسایشیی بۆ ئۆکراین ڕازی بووە
دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکی چەند قۆڵی بە ئامادەبوونی ئەندامانی ناتۆ و زلنیسکی گوتی : پوتین لەگەڵ دەستەبەری ئاسایشی بۆ ئۆکراین ڕەزامەندیی نیشانداوە . ھیوادارم ھەموان بە ھاریکاریی خۆمان بتوانین ڕێگا بگرین لە دەستدرێژیی دووبارە بۆسەر ئۆکراین .