ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 19-08-2025/ شەھیدبوونی 16 کەسی مەدەنی لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی
کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30
1
شەھیدبوونی 16 کەسی مەدەنی لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی ھەواڵ لە ئەمڕۆ سێشەممەوە تا ئێستا 16 کەسی مەدەنی دانیشتووی کەرتی غەززە لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیدا شەھید بوونە .
2
دژایەتی کاربەدەستان و لەشکەریانی زایۆنیست لەگەڵ ڕێککەوتنی ئاگربەس
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی ڕاپۆریان دا ھەندێ لە کاربەدەستان و لەشکەریانی زایۆنی لەگەڵ ڕێککەوتنی ئەگەری و ڕاگیرانی شەڕ لە غەززە دژایەتیان کردووە و خوازیاری گەمارۆی بەتەواوەتیی غەززە بوونە .
3
هەڵکشانی قەیرانی ئاو لە عێراق
بەهۆی کەم بوونی ئاوی هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات ،لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنن 20 ملیۆن هاووڵاتی عێراق ژیان وگوزەرانیان لە مەترسیدایە، گوندنشیانیانی سەر ڕووبار و زێکان دەیانەوێت دەست لەکاری کشتوکاڵی هەڵگرن و کۆچی بە کۆمەڵ بکەن بۆ سەنتەری پارێزگاکان.
4
تانری کولو : ئاشتی بە سیاسەتی بانێک و دوو ھەوا جێبەجێ ناکرێت
تانری کولو نوێنەری جەھەپە لە ئامەد ، بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە پرسی کورد تەنیا بابەتێکی ئاسایشیی نیە گوتی ناکرێت لەلایەک سەرکوتکاری ھەبێت و لەلایەکی دیکەوە بە دوای ئاشتی دا بن و بێ دەستەبەری سیاسەتی دیموکراتیک ، ھیچ پرۆسەیەک بە شێوەی سالم ناچێتە پێش .
5
ئامادەیی زلینسکی بۆ کۆبوونەوە لە گەڵ پوتین
سەرۆکی ئۆکراین باسی پێشنیاری ڕوسیای کرد بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی دوو قۆڵی و گوتی : مسکۆ ھەروەھا پێشنیاری دانیشتنی سێ قۆڵی داوە بەر لە دانیشتنی یەکەم بەڵام ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی دوھەمدا دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجامی دیداری یەکەم .
6
مادۆرۆ : 4.5 میلیۆن ھێز لە دژی ھەڕەشەکانی ئەمریکا ئامادە دەکەین
نیکۆلاس مادۆرۆ ئێوارەی دوشەممە لە لێدوانێکی تەلەفیزیۆنیدا گوتی : ئەم حەوتەیە گەڵاڵەیەکی تایبەت بە زیاتر لە 4.5 میلیۆن ھێزی میلشیا بۆ بەرگریی تەواو لە خاکی نیشتمان چالاک دەکەم . ھەواڵدەریی ڕۆیتێرز بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایگەیاندووە حکومەتی تڕەمپ بەنیازە لە ماوەی 36 کاتژمێری داھاتوودا سێ پاپۆڕی جەنگیی خۆی لە لێوارەکانی ڤەنزۆئێلا جێگیر بکات