ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 19-08-2025/ شەهید بوونی 360 کارمەندی ئانروا لە غەززە
کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30
01
شەهید بوونی 360 کارمەندی ئانروا لە غەززە
فیلیپ لازارینی، کۆمیساریای گشتی ئاژانسی فریاگوزاری و کاردۆزینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین «ئانڕوا »ڕایگەیاند کە ئاژانسەکە پابەندە بە بەردەوامبوون لە ئەرکەکەی بۆ پشتگیریکردنی پەنابەرانی فەلەستینی تاگەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانە بۆ کۆتاییهێنان بە ئازارە درێژخایەنەکانیان لە ڕێگەی دیپلۆماسی و ئاشتیانە.
02
ئاژاوەگێڕی لە شەقامەکانی فەلەستینی داگیرکراو
شارۆچکە نشینانی زایۆنیستی شەقامی سەرەکی ئەیالۆنیان لە فەلەستینی داگیرکراو داخست و لە دژی حکومەتی نتانیاهۆ ناڕەزایەتیان دەربڕی و خوازیاری ڕێککەوتنی دەستبەجێ لەسەر ئاڵوگۆڕی دیلەکان و کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە بوون.
03
شارۆچکە سازی زایۆنیستەکان لە بەرزاییەکانی جۆلانی سوریا
میدیای زایۆنی« ئای ٢٤ نیوز» ئاشکرای کرد کە ژمارەیەک زایۆنیستی توندڕەو بە ئامانجی شارۆکە سازی هەڵیانکوتایە سەر بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراوی سوریا
04
باسم عەوادی: ناسنامەی قوربانیانی گۆڕی بە کۆمەڵ ئاشکرا دەبێ
باسم عەوادی گوتە بێژی حکومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت :هەموو هەوڵێک دەدەن ناسنامەی قوربانیانی گۆڕی بەکۆمەڵی خەسفە ئاشکرا بکەن
05
کۆبوونەوەی سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا
دوای پێشوازی سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا لە سەرۆک کۆماری ئێران، دانوستانی تایبەتی دوو قۆڵی لە نێوان پزیشکیان و پاشینیان بەڕێوەچوو و بەڵگەنامەی هاوکاریی نێوان دوو وڵات واژۆ کرا.
06
هەشت جار«سوپاسکردن»لە ترەمپ تەنها لە 1 خولەکدا!
سەرۆکی ئۆکراینا زیاتر لە دوازدە جار سوپاسی ترەمپی کرد.تەنها لە خولەکی یەکەمی کۆبوونەوەکەیان لە ئۆفیسی ئۆڤاڵ زێلێنسکی هەشت جار وشەی "سوپاس"ی بەکارهێنا.