ئه‌یلوول 21, 2025 13:15 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

1-
 بەردەوامیی پەلامارە دڕندەییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە

 بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە فەلەستینییەکان، پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە لە ماوەی ئەمڕۆ یەکشەممەوە تا ئێستا زیاتر لە پەنجا شەهیدی لێ کەوتۆتەوە.

 

2-
 کۆبوونەوەی گرینگی کابینەی نەتەنیاهوو بۆ ڕێککەوتنی ئاسایشی لەگەڵ جەولانی

 سەرچاوە میدیاییەکانی ڕژێمی زایۆنی ڕایانگەیاند کابینەی بنیامین نەتەنیاهوو ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی گرینگ بەڕێوە دەبات بۆ بڕیاردان لەسەر دۆسیەی دانوستانەکانی سووریا.


3- 

پەلاماری سەرلەنوێی زایۆنییەکان بۆ سەر گەمی کاروانی سەموود

کاروانی نێودەوڵەتی خۆڕاگری ناسراو بە سەموود ڕایگەیاند گەورەترین گەمی ئەم کاروانە کەوتۆتە بەر پەلامارێکی نوێ کە پێدەچێت ئەم پەلامارە بەهۆی درۆنێکی ئاگرین ئەنجام بووبێت کە بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوە لەسەر شۆستەی گەمیەکە.


4-
 ڕوونکردنەوە لەبارەی ئامادەبوونی سەربازیی لە نیمچە دوورگەی سینا

 ڕێکخراوی ڕاگەیاندنی میسر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند چۆنیەتی ئامادەبوونی سەربازیی ئەم وڵاتە لە نیمچە دوورگەی سینا لە ڕاستیدا پێداویستیی دابینکردنی ئاسایشی سنوورەکان دیاری دەکات.


5-
 ئەلگۆریتمی تیک تۆک دەکەوێتە ژێر کۆنترۆڵی ئەمریکا

وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند لە ڕێککەوتنێکدا کە بڕیارە لەگەڵ چین واژۆ بکرێت، کۆنترۆڵی ئەلگۆریتمەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک لە دەستی کۆمپانیا ئەمریکییەکاندا دەبێت.


6-
 واشنگتۆن لە بریکس بەجێماوە

گۆڤاری ئەمریکی فارێن ئەفێرز لە ڕاپۆرتێکی نوێدا جەختی کردۆتەوە گرووپی بریکس بە جێبەجێکردنی پرۆژەی کردەیی و بەرزکردنەوەی ئاستی هاریکاری ئابووری و سیاسی بە شێوەیەکی بەرفراوان جیهان لە ژێر دەسەڵاتی ئەمریکا جیا دەکاتەوە و خەریکی پێکهێنانی سیستیمێکی نوێیە لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی.