ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 22-09-2025/ پەیامی ڕێبەری باڵای شۆڕش بۆ زۆرانبازانی ئێرانی
کاتی بڵاوبوونەوە: 11:30
1
پەیامی ڕێبەری باڵای شۆڕش بۆ زۆرانبازانی ئێرانی
ڕێبەری باڵای شۆڕش پاش پاڵەوانێتی تیمەکانی زۆرانبازیی ئازاد و رۆمانیی ئێران لە پێشبڕکێ جیهانییەکان لە پەیامێک ڕوو لە پاڵەوانانی زۆرانبازی ئێران فەرمووی؛ پاڵەوانانی زۆرانبازیی، بەو کارەتان دڵی خەڵکتان شادو وڵاتتان سەربڵیند کرد. دەسخۆشی دەکەم لە وەرزشوانان و ڕاهێنەران و بەڕێوەبەران.
2
کاردانەوەی حەماس بەرامبەر بەفەرمیی ناسرانی دەوڵەتی فەلەستین
بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، بەفەرمیی ناسرانی دەوڵەتی فەلەستین، دەسکەوتی خەبات و خۆڕاگریی گەلی فەلەستین و گیان بەخت کردنەکانیەتی لەپێناو ئازادکرانی نیشتمان و گەڕانەوەی ئاوارەکان. پێویستە، ئەو هەنگاونانە هاوکات لەگەڵ هەوڵدانەکان بۆ ڕاگرتنی خێرای ژینۆسایدی دڕندانە لە غەززەو بەرەوڕووبوونەوەی داگیرکرانی لێواری رۆژاوایی ئەنجام بگرێ.
3
ڕەخنەی ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن لە وڵاتانی عەرەب لەسەر پرسی فەلەستین
سەید"عەبدولمەلیک حوسی" ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن وێڕای ڕەخنەگرتن لە ناکارامەیی دەوڵەتانی عەرەبی لە بەرەوڕووبوونەوەی تاوانکاریی زایۆنییەکان دژی گەلی فەلەستین وتی: سەبارەت بە پشتگریی لە فەلەستین، هەڵوێستی ڤەنزۆئێلاو ئیسپانیا باشتر بووە لە هەڵوێستی ژمارێک وڵاتی عەرەب.
4
پەرلەمانتاری حیزبوڵڵا: دەوڵەتی لوبنان لاوازە لە پاراستنی گیانی هاووڵاتیان
"حەسەن فەزلوڵڵا" پەرلەمانتاری حیزبوڵڵا لە کاردانەوە بە تاوانکاریی ئەم دواییەی زایۆنییەکان لە شەهیدکرانی پێنج هاووڵاتیی لوبنانی لەئاکامی پەلامارێکی درۆنییدا، وتی: دەوڵەتی لوبنان لاوازە لە پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی.
5
مەکرۆن ستراتژیای ئاسایشیی رژێمی زایۆنی، بەشکستهێناو زانی
سەرۆک کۆماری فەڕانسە وتی: ستراتژیای ئاسایشیی رژێمی ئیسرائیل دژی حەماس، شکستی هێناوە. وتیشی: پێ دەچێ سوپای رژێمی ئیسرائیل نیوەی هێزەکانی حەماسی کوشتبێ، بەڵام حەماس توانی ئەوەندەی کوژراوانی بۆنێو خۆی ڕاکێشێ.