ئه‌یلوول 22, 2025 10:25 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 13:30

1

شەهیدبوونی٨٦فەلەستینی دیکە لە ئاکامی پەلاماری زایۆنییەکان

٨٦ فەلەستینیی دیکە لەئاکامی پەلامارەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر غەززە شەهیدبوون. ژماری شەهیدانی پەلامارگەلی دڕندانەی زایۆنییەکان بۆسەر غەززە لە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵی رابردوو، گەیشتووەتە ٦٥هەزار و ٢٨٣ کەس.

2

هەڕەشەی درۆنگەلی زایۆنی لە گەمییەکانی کاروانی"سومود"

لێژنەی نێودەوڵەتیی شکاندنی گەمارۆی سەر غەززە وێڕای ئاماژە بە فڕینی بەربڵاو و جێی نیگەرانیی درۆنە سیخوڕییەکانی دوژمنی زایۆنی بەسەر کەشتیەکانی کاروانی جیهانیی سومود دا، ڕایگەیاند؛ درۆنە سیخوڕییەکانی رژیمی زایۆنی چەندین جار بەسەر ئاسمانی گەمییەکانی کاروانی جیهانیی سومود بینراون و ژمارێک لەوان زۆر لە کەشتییەکان نزیک بوونەوە. 

3

پێشوازیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پرۆژەی بەفەرمیی ناسرانی فەلەستین

"ستێفان دووجاریک"ی وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند؛ بە فەرمیی ناسرانی وڵاتی فەلەستین لەلایەن زۆربەی وڵاتانی جیهان، هەنگاوێکی گرینگ و ڕوو لەپێشە.

وڵاتانی ئینگلیز، ئوسترالیاو کەنەداش ڕایانگەیاند کە وڵاتی فەلەستینیان بەفەرمیی ناسیوە.

4

شاخەوان عەبدوڵڵا: ڕێککەوتن لەسەر درانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم یەکلابۆوە

"شاخەوان عەبدوڵڵا"پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ڕێککەوتن لەسەر درانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان یەکلابووەتەوەو پێویستە حکومەتی عێراق لەڕۆژانی داهاتوودا وادەکانی جێبەجێ بکا.

5

ئوزگور ئوزەل: یەکسانیی شاروومەندیی لە تورکیا، لە مەترسیدایە

"ئوزگور ئوزەل" لە بیست و دووەمین کۆنگرەی پارتی کۆماریخوازی گەل(جەهەپە) لە ئانکارا، دەوڵەتی ئەردۆغانی، بە دەوڵەتێکی وابەستە بە "ترەمپ" ناوبردو وشداری دا، پرسی یەکسانیی شاروومەندیی و سندووقی دەنگدان لە تورکیا، لەبەر مەترسیدایە.