ئه‌یلوول 22, 2025 13:25 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە: 16:30

1

پزیشکیان: لایەنگرانی چەندلایەنخوازیی دەبێ یەکبگرن

"مەسعوود پزیشکیان" سەرۆک کۆماری ئێران لە دیمانەیەک سەبارەت بە چەندجەمسەرخوازیی، وتی: ئەگەر وڵاتانی لایەنگری چەندجەمسەرخوازیی یەکگرتوو نەبن، لایەنگرانی یەکلایەنخوازیی بەسەریاندا زاڵ دەبن.

2

فەرماندەری گشتیی ئەرتەشی ئێران: ئەرتەش و سپا وەڵامی گورچکبڕ بەهەردەسدرێژییەک دەدەنەوە

فەرماندەری گشتیی ئەرتەشی ئێران لە دیدار لەگەڵ فەرماندەری گشتیی سپای پاسداران وتی: دوژمنانی گەلی مەزنی ئێرانی ئیسلامی ئاگاداربن بچووکترین دەسدرێژکاریی بۆسەر خاکی ئێران، یەکگرتووانە، خێراو ژیرانە لەلایەن خەباتکارانی ئەرتەش و سپاوە وەڵام دەدرێتەوەو ئەگەر سەرلەنوێ هەڵەیەک بکەن، بەرەوڕووی وەڵامێکی قایم و پەژیوانکەر دەبنەوە.

3

بۆردومانی قورسی "تەل ئەلهەوا"ی غەززە لەلایەن رژێمی زایۆنییەوە

رژێمی زایۆنی لەچەند کاتژمێری ڕابردوو، پانزە جار گەڕەکی"تەل ئەلهەوا"ی لەباشوری رۆژاوای شاری غەززە بۆردومان کردووە.

هەروەها نەخۆشخانەی ئەلقودس لە باشوری غەززە کە هی مانگی سووری فەلەستینە، لە ئاکامی پەلامارگەلی ئەم دواییەی رژێمی زایۆنی وێران بوو.

4

وەزیری دەرەوەی عێراق: هێرش بۆسەر ژێرخانەکان و تەشەنای قات و قڕیی لە باکوری غەززە، مەترسیدارە

"فوئاد حوسێن" وەزیری دەرەوەی عێراق لەدیدار لەگەڵ "فیلیپ لازارینی" سەرۆکی ناوەندی فریاگوزاریی و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان (ئانرۆا) ئاماژەی کردە بارودۆخی کارەساتباری غەززەو وتی: کرانەئامانجی ژێرخانەکان و تەشەنای قات و قڕیی لە باکوری ئەو ناوچە، مەترسیدارە.

5

درێژەی کوشت وبڕی هەزاران کەسی سیڤیل لە سووریا 

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند؛ زیاتر لە ٦٣ حاڵەتی کوشت وبڕ لە ناوچە کەنارئاوییەکانی سووریا تۆمار کراوە. ئەو ناوەندە هەروەها ڕایگەیاند، هەزاران کەسی سیڤیل و چەکداری سووری کوژراون و بەسەدان کەسیش بەهۆی وابەستەییە ئەتنی و تایفییەکان، بوونە قوربانی.