دەسدرێژکاریی تورکیا بۆسەر باکووری حەڵەب و درێژەی دەوری وێرانکەرانەی ئەو وڵاتە لە سوریا
وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند؛ دەسدرێژکاریی نوێی تورکیا بۆسەر ناوچەی ئەعزاز لەباکوری پارێزگای حەڵەب لە چوارچێوەی دەوری وێرانکەرانەی ئەو وڵاتە لە سوریادایە کە حکومەتی ئانکاڕای کردووە بەهاوبەشی سەرەکیی تیرۆریستان .
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، وەزارەتی دەرەوەی سوریا رۆژی پێنج شەممە لە نامەیەکدا بۆ ئەنتۆنیۆ گۆترێش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوە ڕایگەیاند، ئەو کردانەی تورکیا وەک پێشێلکەری ئاشکرای یاساوڕێسا نێودەوڵەتیەکان و بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی سوریاو هەروەها بە پێشێلکرانی ئاشکرای سەروەریی نیشتمانی و یەکپارچەیی سەرزەوینیی سوریا دێتە ئەژمار.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا جەختی کرد لەسەر بڕیاری گەل و هێزە چەکدارەکان بۆ بەرەڤانی لە خاکی ئەو وڵاتەو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی تەکفیری کە بەهەموو جۆرە شێوازێک داکۆکی لێ دەکرێت لەلایەن حکومەتی تورکیاوە.
سەرچاوە مەیدانییەکانی سەقامگرتووی گردووپەڕی ئەعزاز لەباکوری سوریا ڕایانگەیاند، تورکیا بۆ داکۆکی لە گرووپە چەکدارە بەرهەڵستکارەکانی سوری، چەکئامێری فرەیان هێناوەتە ئەو ناوچەیە.
پاش دەس پێ بوونی هەڵمەتی دەسدرێژکارانەی تورکیا لەساڵی ڕابردوودا بۆسەر سوریا لەژێر ناوی"قەڵغانی فوڕات" ، هێزەکانی ئەو وڵاتە لە جرابلۆس، ئەلباب، ئەعزاز، و ئەلڕاعی جێگیرکراون.