کەوتنەخواری شەش فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تیرۆریستانی لە سووریا
سوپای سووریا ڕۆژی پێنجشەممە باسی کەوتنە خوارەوەی هەشت فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تیرۆریستان لە دەڤەری باکووری ڕۆژاوای پارێزگەی "حەماه"ی ئەم وڵاتەی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵیی ئەلعەهدی، سوپای سووریا ڕایگەیاند؛ ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانە بەنیازی ئەوە بوون بنکە و مەتەریزی هێزە سوورییەکان لە ناوچەی "سهل الغاب" لە دەڤەری باکووری ڕۆژاوای حەماه بدەنە بەرت پەلامار.
هەروەها هێزە سوورییەکان ڕۆژی پێنجشەممە توانیان بەرزاییەکانی باشووری ناوچەی "اثریا" لە دەڤەری حەماه لە ژێر چنگی تیرۆریستان دەربێنن.
هەواڵی دیکە لە پارێزگەی "حەماه"ی سووریا ئەوەیە کە بە هۆی تەقینەوەی تیرۆریستیی ڕۆژی پێنجشەممە لەم پارێزگەیەدا، ژمارێک شاروومەندنی سووریایی کوژرا و وبریندار بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ تیرۆریستێک ڕۆژی پێنجشەممە لە کاتی پشکێندرانی لە ترمیناڵی موسافیری ڕۆژاوای شاری حەماه ، پشتێنی پڕتەقەمەنی خۆی تەقاندەوە و بووە هۆی کوژرانی دوو ژن و ٩ شاروومەندی دیکەیش بریندار بوون.