پێداگریی میشل عەون لەسەر گرینگایەتی دەسڕاگەیشتن بەڕێکاری سیاسی قەیرانی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i313099-پێداگریی_میشل_عەون_لەسەر_گرینگایەتی_دەسڕاگەیشتن_بەڕێکاری_سیاسی_قەیرانی_سووریا
سەرۆک کۆماری لوبنان، جەختی کرد لەسەر گرینگایەتی دەسڕاگەیشتن بەڕێکارە سیاسییەکانی قەیرانی سووریاو پێویستی چارەسەریی قەیرانی ئاوارە سوورییەکان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 24, 2017 07:43 Asia/Tehran
  • پێداگریی میشل عەون لەسەر گرینگایەتی دەسڕاگەیشتن بەڕێکاری سیاسی قەیرانی سووریا

سەرۆک کۆماری لوبنان، جەختی کرد لەسەر گرینگایەتی دەسڕاگەیشتن بەڕێکارە سیاسییەکانی قەیرانی سووریاو پێویستی چارەسەریی قەیرانی ئاوارە سوورییەکان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس؛ میشل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان دوێنێ دووشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەشی لەگەڵ پیتەر کازگرۆڤ قایمقامی گشتیی ئوسترالیا لە بەیرووت وتی: لوبنان هەموو هەوڵی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ چارەسەریی قەیرانی سووریاو گەڕانەوەی ئاوارە سوورییەکان بۆ وڵاتەکەیان و ئەو چاوەڕوانییەشی لە کۆمەڵگای جیهانی هەیە لەپێناو هاتنەدی ئەو ئامانجە هەوڵ بدات.

میشل عەون هەروەها بەئاماژە بە درێژەی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر خاکی لوبنان، داوای لە ئوسترالیا کرد، هەوڵ بدات بڕیارنامەی١٧٠١ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان کە وشداریی بە رژیمی زایۆنیستی دەدا کردەی دوژمنکارانە لەدژ لوبنان ئەنجام نەدات، جێ بەجێ بکرێ.

رژیمی زایۆنیستی بێ گرینگیدان بە بڕیارنامەی١٧٠١ی ئەنجومەنی ئاسایش کە پاش کۆتایی هاتنی شەڕی٣٣رۆژەی ئیسرائیل لەگەڵ لوبنان لە ساڵی٢٠٠٦دەرکراو پەسەندیش کرا، هەردەم سنووری ئاسمانی، زەوینی ودەریایی لوبنان دەبەزێنێ.