دەسدرێژیی سەرلە نوێی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سووریا
تشرینی دووهم 02, 2017 08:24 Asia/Tehran
مێدیاکان شەوی پێنجشەممە ڕایانگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی سووریایان بۆردومان کردووە.
ڕۆژنامەی ئەلموستەقبەلی لوبنان ڕایگەیاند؛ فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زیۆینی هێرشیان کردە سەر ناوچەی "بلودان" لە ڕۆژاوای پارێزگەی دیمەشق.
کەناڵی ئەلعالەمیش رایگەیاند؛ فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنی هێرشیان کردۆتە سەر ناوچەی "حیسا" لە پارێزگەی حومس (ناوەڕاست و ڕۆژاوای سووریا).
ڕۆیتێرزیش راپۆرتی دا سوپای سووریا بە تەقاندنی مووشەکێکی زەوین بەرەو ئاسمان وەڵامی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسراییلی دایەوە.
ئیسراییل پێشتریش چەندین جار لە ئاراستەی داکۆکی و پشتیوانی لە تیرۆریستان، بنکەکانی سوپا و ژێرخانەکانی سووریای کوتابوو.
سەرپەیڤ