پیش بینی ڕوسیا لە سەرکەوتنی تۆکمە وتەواوی سووپای سووریا بەسەر ترۆریستاندا
وەزاڕەتی بەرەڤانی ڕوسیا پێش بینی کرد، سەرکەوتنی تۆکمە وتەواوی سوپای سووریا بەسەرترۆریستاندا نێزیکە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، ئیلکساندر فومین " جێگری وەزیری بەرەڤانی ڕوسیا وتی: بەرەنگار بوونەوەی ترۆریسم لە سووریا لە سەرکەوتنی دواجار نێزیک دەبێتەوە.
جێگری وەزیری بەرەڤانی ڕوسیا وتی هێزی هەوا فەزای ڕوسیا لە سەرکەوتنی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریستەکان ، بە پشتیوانی لە یەکە زەوینیەکانی سوپای سووریا ، دەوری جێی سەرنجی هەبوو. جێگری وەزیری بەرەڤانی ڕوسیا پیداگری کرد چارەنوسی ترۆریستەکان دیاری بووە وئەوان مەحکومن بە لەناوچوون.
سوپا وهێزە جەماوەریەکانی سووریا لە مانگەکانی ئەم دواییە دەستیان ڕاگەیشتووە بە سەرکەوتنی بەرچاولەبەرانبەرتاقمە ترۆریستەکان. شاری ستراتژی دەیروزور بەناوبانگ بە مرواری سووریا لەسەر ڕووباری فورات ، شەوی پێنج شەممە دوای سێ ساڵ گەمارۆی تاقمی ترۆریستی داعش ، پەیوەست بوو بە ناوچەگەلی تر کە سوپا ی سووریا وهاوپەیمانەکانیان لەژێر داگیر کاری ترۆریستەکان ئازادیان کرد.