کۆنترۆڵی سوپای سوریا لە سەر دوو گوند لە باشووری ڕۆژهەڵاتی " ئەدلیب"
سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی کە درێژە ئەدەن بە ئۆپەراسیۆنی خۆیان لە گردو پەڕی باشووری رۆژهەڵاتی ستانی " ئەدلیب" ، دوو گوندی دیکەیان لەم ناوچەیە دوای تیکهەڵچوون لەگەڵ " بەرەی نۆسرە" و تاقمەکانی سەربەوان ، داوەتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی دووشەممەی ئەلعالەم، سەرچاوەکانی میدیایی تەییدیان کرد : سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانیی توانیان زاڵبن بە سەر دوو گوندی " ئەلرویزە " و "وادی ئەلجەفرە" لە گردو پەڕی باشووری ڕۆژهەڵاتی " ئەدلیب" (باکووری رۆژئاوای سوریا) .
سەرچاوە میدیاییەکان وتیشیان: سوپای سوریا رێگای نیوان دوو گوندی " مەغرئەلمیر" و " مەزرەعە بەیت جەن" لە گردو پەڕی باشووری رۆژئاوای "دیمەشق" یان داوتە بەر ئامانجی خۆیان دا و دوای ئەویس ژمارێک لە بنکەکانی پشکنین لەم ناوچەیان دوای بەرەوڕووبوونەوەی بەرەی نۆسرە و تاقمەکانی سەر بەوان داوەتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان دا .
لەم ئۆپەراسیۆنە ژماریکی زۆر لە ەئندامانی بەرەی نۆسرە لەوان سەرکردەیەکی مەیدانی و بەرپرسێکی سەربازی ئەوان کوژران و چەشنێک سەر لێشێواوی و تێکداڕمانیش لە ڕیزی ترۆریستەکان حاکم بووە .
هەر وەها ، بەهۆی هاوێژرانیی مووشەکیکی هیدایەت کەرەوە، ٤ ترۆمبیلی هەڵگری ڕەشاشی قوورس هی بەرەی نۆسرە لەناو چوون و سەرنشینەکانیی کوژراون .هەر لەم حالە دا ، هێزە کانی سوری ڕادەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنییان لە تاقمی ترۆریستی داعش لە یەکی لە حەشارگەکانی ئەوان لە گردو پەڕی ڕۆژهەڵاتی " حۆمس" (ڕۆژئاوا و ناوەندی سوریا) دۆزیوەتەوە .