هەڵکرانی ئاڵای سوریا لە گەڕەکەکانی ژێر چاوەدێری یەکینە کوردەکان لە حەڵەب
حکومەتی سوریا لەگەڵ یەکینەکانی بەرگریکاری گەلی کوردی سەقامگیر لە شاری حەڵەب لە باکووری ئەم وڵاتە ڕێککەوت .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە وەتەنی سوریا دوای ڕێککەوتنی نێوان دەوڵەتی سوریا و یەکەی بەرگریکاری کورد لەشاری حەڵەب ، یەپەگە، ئاڵای ئەم وڵاتەیان لە گەڕەکەکانی یوستان باشا، هەلەک، شێخ خزر، بەعیدین، شێخ مەقسوود هەڵکرد .
بەپێی ئەم ڕێککەوتنە، بنکە و دامەزراوەکانی دەوڵەتی چالاکی خۆیان دیسانەوە دەست پێ دەکەن، لەم دامەزراوەگەلە ئاڵای سوریا و لە هەندێ ناوچەی بەرزیش و تاوەرەکانیش ئاڵای هێزی کورد هەڵکراوە.
بەپێی هەواڵێکی تر ڕایان دەیلون وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەناو دژە داعش بە سەرکردەیی ئەمریکا دوێنێ سێ شەممە لە پرێس کۆنفرانسێک دا وتی : هەتا کاتێک کە ڕەوتی سیاسی ئێستا لە ژنێڤ ڕوو لە پێشکەوتن بێت، لە سوریا دەمێنینەوە .
حەوتەی ڕابردووش ناوەندی ئاشتی حەمیمەیم لە سوریا سەر بە وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند : هاوپەیمانیی بەناو نێودەوڵەتی بەنیازی پێکهێنانی هێزێکی نوێ لە تیرۆریستانی بە جێ ماوەی داعش لە سوریا لە پارێزگەی حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتەیە .
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە ئیدیعیای بەرەنگاربوونەوەی داعشی دەکرد لە ژووئەنی ساڵی 2014 ی زایینی ئۆپراسیۆنی خۆی بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە ئێراق و سوریا دەست پێکرد .
ئۆپراسیۆنی ئاسمانیی هاوپەیمانی دژە داعش لە سوریا بێ ڕەزامەندی دەوڵەتی ئەم وڵاتە ئەنجام دەبێت و سوریا بە جاران ڕایگەیاندووە ئەمریکا و هااوپەیمانەکانی لەڕێگەی پەلاماری ئاسمانی ، بێ ئامانج، خەڵکی سیڤیل لەخاک و خوێن دەگەوزێنن و لە تاقمە تیرۆریستییەکان داکۆکی دەکەن.